تره‌مپ و كۆرۆنا بازاڕی میدیای ئه‌مەریكی گه‌رمكردووه، پێویستمان به گوزرهرێكی خێرایه بۆ ئه‌وه‌ی چی تر بزانین ده‌رباره‌ی هه‌واڵی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا. ئه‌مه‌ی خواره‌وه گوزه‌رێكی چه‌ند كاتژمێری رابردووی په‌یوه‌سته به تره‌مپ و كۆرۆنا.
*به‌پێی داتاكانی زانكۆی هۆبكنز، مردن به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆس له ئه‌مه‌ریكا نزیكبۆتەوه له 210 هه‌زار كه‌س. به‌مه‌ش تووشبوون له ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو جیهان زیاتره كه ئێستا 7 ملیۆن و 500 هه‌زار زیاتره.
*تره‌مپ هیچ كارێكی ئیداری له خشته‌ی كاره‌كانیدا نییه. به‌مه‌ش خشته‌ی كاره‌كانی تره‌مپ ده‌ڵێت: "دوو شه‌ممه، سه‌رۆك، هیچ چالاكییه‌كی نییه".
*مێلانیا تره‌مپ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا وه‌ك سه‌ردانی تره‌مپ-ی نه‌كرد له نه‌خۆشخانه‌ی والته‌ر رێد له دوو رۆژی رابردوو، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كۆشكی سپی-یش سه‌ردانی تره‌مپ-ی نه‌كردووه و نایه‌وێت بیبینێت تا به‌ته‌واوی چاكنه‌بێته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سپی به ئێن بی سی وتووه كه مێلانیا نایه‌وێت هیچ سهرهرۆییهك به نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه بكات و دۆخی خراپتر ببێت.
*ماری تره‌مپ كچی برای دۆناڵد تره‌مپ ره‌خنه‌ی تووند له‌مامی ده‌گرێت. له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئێن پی ئار، ده‌ڵێت: "له دۆخێكی ترسناكداین له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌واوی خێزانه‌كه‌مان نه‌خۆشه به سه‌رۆكیشه‌وه". ماری كه له‌م دواییه كتێبێكی دژی تره‌مپ ده‌ركرد ده‌ڵێت: "هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه كه رووی له خێزانه‌كه‌مان كردووه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌رۆك دانی به نه‌خۆشییه‌كه‌دا نەناوە و چاوی له ژیانی خه‌ڵكی تر نه‌بوو كه تووشی كۆرۆنا ده‌بوون".
*په‌یجی كۆشكی سپی دوو وێنه‌ی دۆناڵد تره‌مپ-ی بڵاوكردووەته‌وه یه‌كێكیان له كۆشكی سپی كه تره‌مپ سه‌رقاڵی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپا، ئه‌وی تریشیان وێنه‌یه‌كی تره‌مپ له نه‌خۆشخانه‌ی والته‌ر رێد له‌گه‌ڵ مایك پێنیس -ی جێگری سه‌رۆك. له كاپشنی هه‌ردوو وێنه‌كه ئاماژه به‌ناوی مارك میدوز دراوه كه له‌و دوو شوێنه ئاماده‌گی هه‌بووه. له‌كاتێكدا به‌پێی رێنمیاییهكانی سه‌نته‌ری خۆپاراستن و نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان پێویسته كه‌سی تووشبوو به كۆرۆنا له ماڵه‌وه دوور بێت له كه‌سانی تر.
*ئیڤانكا تره‌مپ كچی سه‌رۆك وێنه‌یه‌كه‌ی باوكی بڵاوكردۆته‌وه له تویته‌ر كه تره‌مپ سه‌رقاڵی كاره كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووه و له ژێر وێنه‌كه‌دا نوسیویه‌تی: "هیچ شتێك ناتوانێت تۆ بوهستێنێته له‌كاركردن بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریكا".
*به‌پێی ماگی هاپرمان په‌یامنێری نیویۆرك تایمز له كۆشكی سپی، نوسینگه‌ی كۆشكی سپی پۆستێكی ئهلهكترۆنی ناردووه بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی كه ئه‌گه‌ر كارمه‌ندێك هه‌ستی به سوتانه‌وه‌ی قورگ، تا، كۆكه، سه‌رئێشه، كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ستی بۆنكردن و تامكردن، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ئازاری ماسولكه‌كان كرد پێویسته له ماڵه‌وه بسره‌وێت و ده‌وامی بوه‌ستێنێت.
* به‌پێی راپۆرتێكی واشنتۆن پۆست، شۆن كۆنلی، پزیشكی كۆشكی سپی و هاوڕێكانی، له به‌هاری 2020ه‌وه هه‌ست به فشاری زۆر ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كاره‌كانیان.
كۆنلی ته‌مه‌ن 40 ساڵ و فه‌رمانده‌ی ده‌ریایی و پزیشكی به‌توانا. یه‌كێكه له تیمی پزیشكی كۆشكی سپی له 2016ه‌وه ئه‌ویش دوای كاركردنی وه‌ك پزیشكی فریاگوزاری ده‌ریایی و كاركردنی له‌یه‌كه‌ی تراوما له ئه‌فغانستان.
واشنتۆن پۆست نوسیویه‌تی، كه‌سێك له‌گه‌ڵ كۆنلی كارده‌كات وتویه‌تی هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه له كۆشكی سپی، ئاراسته‌یه‌كی سیاسی پێوه‌یه.
*كایلی ماكنانی، سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی ره‌تیكرده‌وه كه لیستی ئه‌و به‌رپرسانه ئاشكرا بكات كه له كۆشكی سپی تووشی كۆرۆنا بوون. له‌كاتێكدا به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌ی بی سی نیوز، 38 كه‌س له كۆشكی سپی و ده‌وروبه‌ری تره‌مپ، تووشی كۆرۆنا بوون. جگه له سه‌رۆك و خانمی یه‌كه‌م ، هه‌ریه‌ك له نی‌ك لینا یاریده‌رده‌ری كۆشكی سپی و وه‌ك هاوكاری شه‌خسی له‌گه‌ڵ تره‌مپ كارده‌كات، بێل ستێبین به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سیاسی له كۆشكی سپی و به‌رپرسی هه‌ڵمه‌ته‌كانی تره‌مپ بۆ 2020، كریستۆڤه‌ر كریسی، هۆب هۆكس راوێژكاری تره‌مپ، كلیان كۆنوای راوێژكاری شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی سه‌رۆك، سیناتۆر مایكل شوموای لی، سیناتۆر تۆماس رۆلاند تیلیس، سیناتۆر رۆناڵد جۆنسۆن، رۆنا رۆنی ماكدانێل سه‌رۆكی لیژنه‌ی نیشتمانی كۆمارییه‌كان و چه‌ندین فه‌رمانبه‌ری دیكه و میدیاكار.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق