دكتۆر بەرهەم لە یادی سێ ساڵەی كۆچی دوایی مام جەلالدا، پەیامێكی بڵاوكردەوە

ليست هناك تعليقات


سەرۆک کۆمار پەیامێک بڵاودەکاتەوە بەبۆنەی تێپەربوونی سێ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی رابەری مەزن مام جەلال

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٠/١٠/٢ پەیامێکی بڵاوکردەوە بەبۆنەی تێپەربوونی سێ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی رابەری مەزن مام جەلال.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمار :

سێ ساڵ به‌سه‌ر کۆچی دوای سه‌رکرده ‌و رابه‌ری مه‌زن مام جه‌لال تێئه‌په‌ڕێت، که‌چی بارته‌قای سی ساڵ بیری حیکمه‌ت و سایه‌ و سێبه‌ری ئه‌و مامۆستا مه‌زنه‌ ئه‌که‌م، هه‌ر چه‌ند زه‌مه‌ن به‌سه‌ر کۆچی یه‌کجاره‌کی مام جه‌لال تێپه‌ڕ ئه‌بێ، بەڵام عێراق و کوردستان زیاتر پێویستیان به‌ حیکمه‌تی سیاسی و سنگفراوانی و ژیریی ئه‌و سه‌رکرده‌ ده‌گمه‌نه‌ هه‌یه، بۆیه‌ دڵسۆزی و ئه‌مه‌ک نواندن بۆ گیان و رێبازی مام، پێش هه‌موو شتێک به‌رجه‌سته‌کردنی ئه‌و کلتوره‌ سیاسییه‌یه‌ که‌ مام جه‌لال کۆی ته‌مه‌نی خۆی بۆ ته‌رخان کرد، پارێزگاریه‌ له‌و خوێندنگا مه‌زنه‌ی به‌ خه‌باتی پشوودرێژانه‌ی خۆی به‌رهه‌می هێناو و توانی به‌ هاوکاری سه‌دان و هه‌زاران تێکۆشه‌ر به ئه‌زموونی حوکمڕانی خۆبه‌خۆی کوردستان و رزگارکردنی عێراقی بگه‌یه‌نێت له‌ دیکتاتۆریه‌ت.

ئێستا له‌ناو جه‌رگه‌ی قه‌یرانه‌کانی عێراق و کوردستاندا له‌ هه‌موو کات زیاتر پێویستمان به‌وه‌ هه‌یه‌ سیاسه‌تی چه‌پکه‌ گوڵی مام به‌گیانی هاریکاری و راستگۆیی به‌رجه‌سته‌ بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و قه‌یرانه‌کان به‌ به‌رپرسیارێتیه‌کی هاوبه‌ش چاره‌سه‌ر بکه‌ین و خزمه‌تی خه‌ڵک و وڵاته‌که‌مان بکه‌ین.

له‌م یاده‌دا ئه‌مه‌وێ دووپاتی بکه‌مه‌وه‌ که‌ میراتی سیاسی مام زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ قاڵبی حزبی به‌رته‌سکدا کورت بکرێته‌وه‌، ‌چونکه‌ به‌شێکی هه‌ره‌ گرنگی مێژووی سیاسی وڵاته‌که‌مان پێکئه‌هێنێت، خۆیشی سیمبولێکی هه‌ره‌ دره‌وشاوه‌ی خه‌بات و تێکۆشانه‌ به‌مانا هه‌ره‌ فراوانه‌که‌ی.

له‌ یادی سێ ساڵه‌ی کۆچی دوایی مامی رابه‌رمان، درود بۆ گیانی پاکی ئه‌نێرم و له‌ خوای مه‌زن داواکارم له‌به‌هه‌شتی نه‌مری پاداشتی خه‌بات و ماندوبوونی بداته‌وه‌.

د. به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆک کۆماری عێراق




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif