هاککەرەکان زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلاری کەمپەینی ترەمپ دەدزن

ليست هناك تعليقات


بەرپرسانی پارتی کۆماریی ئەمریکا ئاشکرایان کرد، چەند هاککەرێک دوو ملیۆن و 300 هەزار دۆلاریان لە ئەژمارێکی بانکیی کۆمارییەکان دزیوە کە تایبەت کرابوو بە هاوکاریکردنی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.

ئەندرو هیت، بەرپرسی کۆمارییەکان لە ویلایەتی ویسکۆنسن رایگەیاندووە، ئەژمارێکی بانکیی کۆمارییەکان تایبەت بە بانگەشەکان لە ویلایەتەکە بۆ هاوکاریکردنی کامپەینەکانی دۆناڵد ترەمپ، لەلایەن چەند کەسێکەوە هاککراوە و ئەو بڕە پارەیەش نێردراوە بۆ ئەژمارێکی نادیار.

هیت ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو رووداوە لە 22ی ئەم مانگە روویداوە و ئەمڕۆ هەینی هەواڵ بە FBI دراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و ئاشکراکردنی هاککەرەکان.

گوتەبێژی FBI دەڵێت، بەپێی سیاسەتی نووسینگە فیدراڵییەکە، ناتوانن ئەو هەواڵە نە پشتڕاست بکەنەوە و نە رەتیشیبکەنەوە.

بەرپرسی کۆمارییەکان لە ویسکۆنسن دەڵێت "زۆر روونە، کە هەرکەسێک ئەو کارەی ئەنجامدابێت، حەتمەن شارەازی پارتە سیاسییەکان و بانگەشەی هەڵبژاردنە".

ئەمەش لەکاتێکدایە دوو رۆژ بەر لە ئێستا یەکێک لە وێبسایتەکانی ترەمپ کە تایبەت بوو بە هەڵمەتی هەڵبژاردن، هاک کرا، هاککەرەکان پەیامێکیان لەسەر وێبسایتەکە جێهێشتووە و نووسیویانە، سەرۆک ترەمپ رۆژانە هەواڵی ساختە بە جیهاندا بڵاودەکاتەوە "ئیدی کاتی ئەوەیە جیهان راستی بزانێت".



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif