فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دوو رەشنووسی (پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی) و (پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان) تاوتوێ دەکات. هەروەها راپۆرتی تایبەت بە جینۆسایدی تاوانەكانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەخاتە بەر باس و گفتوگۆ.
(43)مین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (28 تشرینی یەكەم) بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوەدەچێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق