وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە تورکیا، کە رووبەڕووی سزای تووند دەبێتەوە، دوای ئەوەی بۆی یەکلایی دەبێتەوە کە تورکیا سیستەمی مووشەکی ئێس 400 تاقیدەکاتەوە.
کلارک کوپەر، بەرپرسی فرۆشتنی چەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند: مەترسی هەیە تورکیا رووبەڕووی سزای ئەمریکا ببێتەوە، چونکە ئەوان بەردەوامن لەهەوڵی جێگیرکردن و تاقیکردنەوەی سیستەمە مووشەکیە رووسییەکە. کوپەر دەشڵێ: "بژارەی سزا بۆ سەر تورکیا تاوتوێ دەکرێت."
ئەمریکا بەپێی یاسایەک کە لە 2017 بە زۆرینەی دەنگی کۆنگرێس پەسندکراوە، دەتوانێ سزا بەسەر تورکیا بسەپێنێت. لە یاساکەدا سزا بۆ "رووبەڕووبوونەوەی نەیارانی ئەمریکا" دانراوە، لە یاساکەدا بە دەق هاتووە: "ئەمریکا دەتوانێ راستەوخۆ سزا بخاتە سەر وڵاتێک ئەگەر گرێبەستێکی گرنگی کڕینی چەکی رووسی واژۆ کرد".
کوپەر جەختیکردەوە، کە واشنتن لە ساڵی رابردووەوە بە ئەنقەرەی راگەیاندووە، هێڵی سوور بەلای ئەمریکاوە کارپێکردنی سیستەمی مووشەکی ئێس چوارسەدە؛ "بە تورکیامان گوتووە هەرگیز تاقیکردنەوەی سیستەمە مووشەکییەکە قبووڵ ناکەین، هێشتا هەوڵیش دەدەین بۆ رازیکردنی تورکیا لە کارپێنەکردنی ئەو سیستەمە مووشەکییە".
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نایشارێتەوە، کە هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ هێشتنەوەی تورکیا لە بەرەی رۆژئاوا، چونکە وەک خۆی دەڵێت "دوورخستنەوەی تورکیا لەو بەرەیە لە سوودی کەسدا نییە رووسیا نەبێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا دوای نوێژی هه‌ینی رابردوو لە 23ی ئەم مانگە له ئیسته‌نبووڵ، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌ڤانانی میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی دایه‌وه. له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌می ئێس-400ـی رووسی گوتی "ئەو تاقیکردنەوانە راستن، کراون و دەکرێن. وه‌ك چۆن چه‌كی رووسیمان هه‌یه به‌هه‌مانشێوه چه‌كی ئهمریكیشمان هه‌یە و تاقیكردنه‌وه بۆ ئه‌وانیش ده‌كرێت. بە دڵنیاییەوە ئەو هەڵوێستەی ئەمریکا ناتوانێت ئێمە ببەستێتەوە. بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئێس-400 پرس بە ئه‌مریكا ناكه‌ین".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، یۆنان ئێس-300ـی لەدەستدایە، ئه‌وان نه‌ك تاقیکردنەوەیان كردووه، به‌ڵكو یۆنان بەکاری دەهێنێت. دەشپرسێت، "ئایا ئەمریکا شتێکی لەو شێوەیە لەوێ دەپرسێت؟ کەواتە بوونی چەکی رووسی لێرەدا ئەو بەڕێزانە بەتایبەتی ناڕەحەت دەکات. ئێمە پێداگرین، بە هەمان شێوە بەردەوام دەبین لەسەر رێگاکەمان".
تورکیا ساڵی 2017 لەگەڵ رووسیا گرێبەستی یەکەم قۆناخی سیستەمی بەرگریی ئێس 400ی بە بەهای 2.5 ملیار دۆلار واژۆکرد. پێشتر تاقیکردنەوە لەسەر راداری مووشەکەکان کراوە، بەڵام رۆژی 16ـی ئۆکتۆبەر بۆ یەکەمجار مووشەکەکان تەقێندران و تاقیکرانەوە.
سیستەمی مووشەکی ئێس 400ی رووسی پێشکەوتووترین و درێژمەوداترین سیستەمی بەرگریی مووشەکیی رووسیایە.
تایبه‌تمه‌ندییه ته‌كنیكییه‌كانی ئێس 400به یه‌كێك له سیسته‌مه ئاسمانییه هه‌ره گرنگه‌كانی جیهان ناسراوه، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه كه ده‌توانێت فڕۆكه‌ی جه‌نگی، پشكنینی رادار، فڕۆكه‌ی كۆنترۆڵ، فڕۆكه‌ی چاودێری، فڕۆكه‌ی ستراتیژی و تاكتیكی، مووشه‌كی بالیستیكی ئۆپه‌راسیۆن-تاكتیك، مووشه‌كی بالیستیكی ناوه‌ند مه‌ودا و ئامێره هێرشبه‌ره ئاسمانییه پێشكه‌وتووه‌كانی دیكه تێكبشكێنێت.
هەروەها ئێس 400 ده‌توانێت به مووشه‌كی مۆدێرنی زۆر دوور مه‌ودای 40N6 له دووریی 400 كیلۆمه‌تر، به مووشه‌كی مۆدێرنی دوورمه‌ودای 48N6 له دووریی 250 كیلۆمه‌تر، به مووشه‌كی مۆدێرنی ناوه‌ند مه‌ودای 9M96E2 له دووریی 120 كیلۆمه‌تر، به مووشه‌كی مۆدێرنی كورتمه‌ودای 9M96E له دووریی 40 كیلۆمه‌تر ئامانجه‌كان بپێكێت.
ئه‌م سیسته‌مه ده‌توانێت له یەک کاتدا مووشه‌كی كورت، ناوه‌ند و دوورمه‌ودا به‌كاربهێنێت. ئێس 400 سیستەمێکی هەستیارە و له دووریی 600 كیلۆمهترەوە هه‌ست به ئامانجه‌كان ده‌كات، به خێرایی 4.8 كیلۆمه‌تر له چركه‌یه‌كدا مووشه‌ك ره‌وانه ده‌كات، له ماوه‌ی ته‌نیا پێنج خوله‌كدا كارا ده‌بێت و لە كه‌متر له 10 چركه‌دا به‌رپه‌رچی ئامانجه‌كه ده‌داته‌وه.
هەرچەندە نیگەرانیی ئەمریکا و وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ناتۆی لێکەوتەوە، بەڵام رۆژی هەینی 29ی کانوونی یەکەمی 2017 تورکیا لەگەڵ رووسیا رێککەوتنێکی واژۆکرد بۆ کڕینی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس 400.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق