قوباد تاڵەبانی لەبارەی لێکدانەوەی هەڵە بۆ نوسینێکی لەیادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال دا ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: دەیانەوێت بە خەیاڵی خاوی خۆیان وا نیشان بدەن بەریەككەوتن هەیە لەنێوان من و شێخ لاهوری هاوسەرۆک و برا و هاوڕێمدا.
دەقی ڕونکردنەوەکە
بۆ خەیاڵ خاوەکان.
ماوەیەکە هەندێک پەیج و سۆشیال میدیای ئاراستەکراو بە لێکدانەوەی چەوت بۆ وتەیەکی من کە بۆ یادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی باوکم نووسیبووم، دەیانەوێت بە خەیاڵی خاوی خۆیان وا نیشان بدەن بەریەككەوتن هەیە لەنێوان من و شێخ لاهوری هاوسەرۆک و برا و هاوڕێمدا.
پێشتریش وتوومە و ئێستاش دووپاتی دەکەمەوە کە؛ ئێمە سێ براین و هیچ هێزێک نییە بتوانێت رۆژێک لە رۆژان درز بخاتە نێوان برایەتیمانەوە. بە دڵنیاییەوە لە داهاتووشدا بە پشتگیری هەردوو برای هاوسەرۆكم ڕووبەڕووی هەموو ئەوانە دەبینەوە کە رێگرن لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەرک و پلانەکانمان لەناو حکومەت و پلان و ستراتیژەکانمان لەناو یەکێتی.
قوباد تاڵەبانی
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق