سۆمۆ بڕی کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەقۆناغی دوەمی ئۆپێکدا ئاشکرادەکات

ليست هناك تعليقات


کۆمپانیای سۆمۆی عێراق کە مەلەفی نەوتی عێراقی لەبەردەستدایە رایگەیاند، قۆناغی دوەمی کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتیان جێبەجێکردوە.
عێراق قۆناغی دوەمی کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی جێبەجێکردوە
بەگوێرەی هەواڵێکی شەفەق نیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمپانیای سۆمۆ کە مەلەفی نەوتی عێراقی لەبەردەستدایە لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لەمانگی ئابی رابردوەوە قۆناغی دوەمی کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتیان جێبەجێکردوە، لەبەرامبەردا رماوەی قەرەبوکردنەوەکەیان بۆ درێژکراوەتەوە و دەبێت تا مانگی دیسەمبەری داهاتو قەرەبو ئەو بڕە کەمکراوە بکەنەوە کە پێشتر جێبەجێیان نەکردوە.

بەپێی رێککەوتنی رێکخراوی ئۆپێک پلەس، پێویستە عێراق لەسەدا 18-ی بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی کەمبکاتەوە 
کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی رێککەوتنی رێکخراوی ئۆپێک پلەس، پێویستە عێراق لەسەدا 18-ی بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی کەمبکاتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی مانگی ئاب و سێپتێمبەری رابردودا عێراق لەسەدا سەد پابەندبوە بە رێککەوتنەکەی ئۆپێک.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif