حه‌وت ساڵى ته‌واوه، سێ كابینه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یڕه‌وێكیان ده‌رنه‌كردووه، بۆ جێبه‌جێكردنى یاساى به ده‌ستهێنانى زانیاریى له‌پێناو زانیارى دان به رۆژنامه‌نوسان، تا ئێستاش هیچ ئاسۆیه‌كى روون نابینرێت، تا بزانرێت كه‌ى و چۆن ئه‌م یاسایه پێده‌گرێت و رۆژنامه‌نوسان سوودى لێده‌بینن.
مادده‌ى ٢٣ی یاساى ژماره ١١ى ساڵى ٢٠١٣(یاساى به‌ده‌ستهێنانى مافى زانیارى) حكومه‌ت و ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤى پابه‌ندكردووه، كه پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ده‌ركردنى رێنمایى جێبه‌جێكردنى یاساكه، له كابینه‌ى پێشوو دواى چه‌ند ساڵ، ره‌شنوسى ئه‌م رێنماییانه ده‌قنوسكران، به‌ڵام هه‌ر به په‌سه‌ندنه‌كراوى مانه‌وه، كه‌وته ئه‌م كابینه‌یه‌ى حكومه‌ت و ئه‌م كابینه‌یه‌ش تا ئێستا هیچ قسه‌یه‌كى له‌باره‌وه نه‌كردووه.
محه‌مه‌د گۆمه‌شینى گوته‌بێژى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ به په‌یسه‌ر پرێس-ى راگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ كابینه‌ى رابردووى حكومه‌ت هه‌ماهه‌نگییان كرد تا ده‌قى په‌یڕه‌وه‌كه‌یان ئاماده‌كرد، به‌ڵام رێنماییه‌كه په‌سه‌ند نه‌كرا تا كابینه‌كه كۆتایى هات، له‌گه‌ڵ ئه‌م كابینه‌یه‌ى حكومه‌تیش قسه‌یان كردووه‌و پێیان وتوون، ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ ئاماده‌ى هه‌ماهه‌نگییه بۆ ده‌ركردنى رێنماییه‌كان، یاخود گۆڕانكارى له‌وه‌ى پێشووش بكرێت.
به‌گوته‌ى گۆمه‌شینى، تا ئێستا حكومه‌ت وه‌ڵامێكى دیاریكراوى نه‌داونه‌ته‌وه كه ئایا په‌یڕه‌وه‌كه كه‌ى په‌سه‌ند ده‌كرێت، ئایا ده‌ستكارى ده‌كات یاخود هه‌مان ئه‌وه‌ى پێشوو په‌سه‌ند ده‌كات.
ئه‌گه‌رچى له‌ڕووى یاساییه‌وه یاساكه به‌ركاره، دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت پابه‌ندن زانیارى به رۆژنامه‌نوسان بده‌ن، به‌ڵام ده‌رنه‌كردنى ئه‌م رێنماییانه یاساكه‌ى په‌كخستووه، چونكه هه‌ر ده‌زگایه‌ك ده‌ڵێت، رێنماییان له‌سه‌رووى خۆیانه‌وه به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه بۆ جێبه‌جێكردنى یاساكه.
مافى وه‌رگرتنى زانیارى له ده‌ستووردا
ده‌ستوورى عێراق، له مادده‌ى دوو ده‌ڵێت، نابێت یاسایه‌ك دابنرێت ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماى ماف و ئازادییه‌كان و پره‌نسیپه‌كانى دیموكراسى، له هه‌مان كات مادده‌ى ٣٨ حكومه‌تى پابه‌ند كردووه، كه ئازادى كارى راگه‌یاندن و ئازادى راده‌ربڕین به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه له ئه‌ستۆ بگرێت.
مادده‌ى ٤٦ى ده‌ستوور ئه‌وه‌ى جێگیركردووه، كه هیچ كام له‌و ئازادییانه‌ى له‌م ده‌ستووره‌دا هاتوون، سنوردار ناكرێت ئیلا به یاسا نه‌بێت، وه یاساكه‌ش نابێت ناوه‌رۆكى ماف و ئازادییه‌كان بشێوێنێت.
له عێراق ساڵى ٢٠١١ یاساى ژماره ٢١ ده‌رچوو له مادده‌ى چوار جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه رۆژنامه‌نوسان مافى مافى ته‌واوى به‌ده‌ستهێنانى زانیاری‌یان هه‌یه، مافى ئه‌وه‌شیان هه‌یه زانیارییه‌كانیان بپارێزن.
پێوه‌ره‌كانى جیهان
ساڵانه رێكخراوه جیهانییه‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاروبارى رۆژنامه‌وانى له هه‌موو وڵاتانى جیهان ده‌كه‌ن، گه‌یشتنى رۆژنامه‌نوسان به زانیارى پێوه‌رێكى سه‌ره‌كى جیهانییه بۆ پێشكه‌وتنى ئه‌و وڵاته له‌ڕووى گه‌شه‌ى ماف و ئازادییه‌كانه‌وه، تا ئێستا عێراق و هه‌رێمى كوردستان له ریزبه‌ندى ئه‌و وڵاتانه‌ن كه نه‌ك ته‌نها ده‌ستیان به زانیارى راناگات، به‌ڵكو كارى رۆژنامه‌وانى تێیاندا هێڵى سوور و مه‌ترسیداره.
جاڕنامه‌ى گه‌ردوونى مافه‌كانى مرۆڤ كه له ساڵى ١٩٤٨ وه راگه‌یه‌ندراوه، ئه‌وه‌ى جێگیر كردووه، كه هه‌موو كه‌سێك مافى ده‌ربڕینى بیروبۆچوون و گواستنه‌وه‌ى زانیارى هه‌یه له هه‌موو ئامرازه‌كانى په‌یوه‌ندیى له سنوورى وڵاته‌كه‌یدا.
باشترین وڵات
وڵاتى سوید به یه‌كه‌م وڵات داده‌نرێت بۆ فه‌راهه‌مكردنى مافى رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگه‌یشتن به زانیارى، له ساڵى ١٧٨٨ وە، له ده‌ستووره‌كه‌یدا مافى رۆژنامه‌نوسانى جێگیر كردووه، رێكخراوى په‌یامنێرانى بێ‌سنوور ساڵانه راپۆرتى خۆى ئاماده ده‌كات بۆ ریزبه‌ندى وڵاتان .
سوید، ئاسله‌ندا، نه‌رویج و فنله‌ندا و دانیمارك، له باشترین وڵاته‌كانى جیهانن، كۆریاى باكور، بۆرما، توركمانستان، لیبیا و ئه‌ریتریا له خراپترین وڵاته‌كانن بۆ رۆژنامه‌نوسان.
ئه‌وروپا
ساڵى ٢٠٠٠ په‌رله‌مانى یه‌كێتى ئه‌وروپا، میساقى مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى یه‌كێتییه‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد، له مادده‌ى ١١ دا ئه‌وه هاتووه، كه هه‌موو كه‌سێك مافى گوزارشتى هه‌یه له بیروڕاى خۆى مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه زانیارى ئاڵوگۆڕ پێبكات و بیگوازێته‌وه بێده‌ستوه‌ردانى ده‌سه‌ڵات، وه هه‌موو وڵاتانى یه‌كێتییه‌كه رێز له ئازادى و فره‌جۆرى ئامرازه‌كانى راگه‌یاندن ده‌گرن.
ره‌نگه جێبه‌جێكردنى یاساى به‌ده‌ستهێنانى زانیارى ده‌رفه‌تێكى باش بێت بۆ حكومه‌تى هه‌رێم، تا هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى دونیا هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێت و له لیستى هه‌ڵسه‌نگاندنى رێكخراوه جیهانییه‌كان بۆ كارى رۆژنامه‌وانى بچێته پێشه‌وه، به‌ڵام حه‌وت ساڵه یاساكه‌ى ته‌نها له‌سه‌ر په‌یڕه‌وێك په‌كخستووه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق