وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولوود چاویش ئۆغلۆ رایگەیاند، ئازەربایجان داوای لە توركیا نەكردووە ھاریكاری سەربازیی بكات. جەختیشكردەوە، ئەگەر پێویست بێت توركیا ئەو ھاریكارییە سەربازییە بۆ ئازەربایجان دابین دەكات.
وەزیری دەرەوەی توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە میانی سەردانیدا بۆ ئیتالیا، داوای لە ئەرمینیا كرد لە ناوچەی قەرەباخ دەرچێت، ھەروەھا گوتی: "ئێمە لەگەڵ ئازەربایجانییەكان یەك گەلین، ھیچ شتێكیش سرووشتیتر نییە لەوەی ئێمە لەگەڵیان بین، ئازرەبایجان بەتەنیا توانای شەڕی ھەیە لە پێناو خاكەكەیدا".
ئاشكراشیكرد " ئێمە ھیچ داواكارییەكمان بۆ ھاریكاری سەربازی پێنەگەیشتووە، ئەگەر داوایەكی لەم جۆرەمان پێشكەش بكەن، ئەو كات بەبێ ئەوەی گوێ لە قسەی خەڵكی دیكە بگرین، بە ئەرێنی وڵامیان دەدەینەوە".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق