لەمیانی پێشوازیكردنی لە كاردیناڵ مار لویس ساكۆ.. سەرۆك كۆمار پابەندبوونی مەسحییەكانی بە ناسنامەی نیشتمانی بەرزنرخاند و داوای كرد نوێنەرایەتی راستەقینە بكەن لە كاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری
سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/١٠/١٧ لە بەغدا پێشوازیكرد لە كاردیناڵ مار لویس رۆفائێلی یەكەم ساكۆ پاتریاكی كلدان لە عێراق و جیهان.
لە سەرەتای دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار بە بایەخەوە باسی لە رۆڵی گرنگی مەسیحییەكان کرد کە لە وڵات دەیبینن لە پابەندبوون بە وڵاتەكەیان، هەروەها بەشداریی رۆڵی نیشتمانی مەسیحییەکانی لە چەندین ئاڵنگاری و ئاستەنگ بە تێپەڕبوونی چاخەكان و پابەندبوونیان بە ناسنامەیان و خۆڕاگریان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندوتیژی وەکو رۆڵەكانی دیکەی وڵات کردەوە.
لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی گەڕاندنەوەی سەرجەم ئاوارە مەسیحییەکان بۆ ناوچەكانی خۆیان لە دەورووبەری دەشتی نەینەوا و موسڵ و تەواوی ناوچەكانی دیکە و رێگری نەكردن لە هەر هەوڵێكی حكومی بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە و زامنكردنی بەشداریان لە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری لە وڵات بە شێوەیەك كە زامنی گەیشتنی دەنگ و داواكارییە رەواکانیان بكات بە پەرلەمان و حكومەت.
لەلای خۆیەوە كاردیناڵ مار لویس ساكۆ سوپاس و ستایشی قوڵی خۆی نیشاندا بۆ سەرۆك كۆمار بۆ بەدواداچوون و پشتیوانی تەواوی لە مەسیحییەكان لە وڵات و بەشداریان لە چارەسەركردنی بەشێك لەو كێشانەی كە لە ماوەی ساڵانی رابردوو رووبەرووی بونەتەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق