سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە هەردوو سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری فیدراڵی و هەرێمی کوردستان

ليست هناك تعليقات




سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە هەردوو سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری فیدراڵی و هەرێمی کوردستان: سەربەخۆی دادوەری و هەماهەنگی دامەزراوەکانی بەپێی دەستوور

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/١٠/٧ لە مێرگەپان پێشوازیکرد لە دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و شاندێکی هاوکاری، بەئامادەبوونی دادوەر پەنگین قاسم سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان و ئەندامانی ئەنجومەن و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی.

لەو کۆبوونەوە فراوانەدا جەختکرایەوە لە پێویستی سەربەخۆیی دادوەری لە چەسپاندنی بنەماکانی داد و جێبەجێکردنی یاسا و پتەوکردنی سەروەری دەوڵەت و گرنگی هەماهەنگی نێوان دەزگاکانی دادوەری فیدراڵی و دەزگاکانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور، تاوەکو دەرچەیەک بکاتەوە بە رووی یەکلایکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و وەڵامدانەوەی خێرا بۆ داواکارییە یاسایی و یاسادانان لە وڵاتدا، بەجۆرێک رەنگدانەوەی چەسپاندنی دەسەڵاتی یاسا بێت.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا گرنگی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و پێویستی فەراهەمکردنی تەواوی پێویستیە یاسای و تەکنیکییەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا، کە زامنی پاکی و بێگەردی بکات، ھاوکات رێگری بکات لە ساختەکاری و فرتوفێڵ، لە ھەمانکاتدا نوێنەرایەتی راستەقینەی فراوانیش بۆ دەنگدەران بهێنێتە دی، هەروەها پێویستی ھێشتنەوەی چەک تەنھا لە دەستی دەوڵەت و رێگریش بکرێت لەو کارانەی کە لەدەرەوەی یاسان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی گرنگی یەکلایکردنەوەی پرۆژە یاسای دادگای فیدراڵی و هەماهەنگی نێوان دەزگای دادوەری فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، جەختیشکرایەوە لە رۆڵی گرنگی دادگا لە زۆربەی بابەتە یاسای و ئیدارییەکان لە وڵات و کارکردن لەسەر یەکلایکردنەوەیان بەگوێرەی دەستوور.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەوەی لە پێگەی خۆیەوە بەردەوام پشتیوانی و پاڵپشتی تەواوی هەوڵەکانی دەزگای دادوەری فیدڕاڵی و دەزگای دادوەری لە هەرێمی کوردستان دەبێت، هەروەها پشتیوانی ئامادەکردنی یاسا و رێساکان دەبێت کە دەبێتە مایەی یەکلایکردنەوەی بابەتە هەڵپەسێردراوەکان و خاڵە ناکۆکەکان و جێبەجێکردنی دادوەری و زامنکردنی مافەکان کە دەبێتە مایەی پتەوکردنی سەروەری دەوڵەت لە سەپاندنی یاسا و فەراهەمکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ گشت هاووڵاتیان.

لەلای خۆیەوە بەڕێزان دادوەران سوپاسی خۆیان بە سەرۆک کۆمار راگەیاند بۆ میوانداریکردن و ئەو دیدارە گرنگە و پشتیوانی لە سەربەخۆیی دادوەری و پرۆژەی بەھێزکردنی هەماهەنگی دادوەری لە نێوان دەزگاکانی دادوەری لە پێناو جێبەجێکردنی یاسا و سەروەری دادگا کە دەبێتە مایەی بە‌هێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif