دوو تیمەکە یاخود دوو تیپەکەی ساحەی سیاسی هەرێم؟

ليست هناك تعليقات


نەجمەدین حاجی - خوێندكاری دكتۆرا
-
لەناویاریگای بەردەڵان و تەپوتۆزی ئەم نیشتمانە دووحکومەتەى بێ دەوڵەتەدا،، لەچوارچێوەی سنورێکی خەیاڵی و بێسنوری حکومەتی عێراقیدا. یاریگایەکی بێ ساحێب و فرەساحیبی درووستکراوی دەستی دەرەکی وئیقلیمیدا، دوو تیم بۆماوەی چەندین ساڵە بەردەوام تەپەی یاریان دێ و کەچی تائێستا نەبۆخۆیان نەبۆ هاندەران و لایەنگرانیشیان ڕوون نی یە کامیان براوەن و کامیان دۆڕاوە چونکە تاوەکو (١١) ساڵ لەمەو بەر ناوبژیوانێک لەناوجەرگەی یاریگا تەپوتۆزاویەکەدا کە یەکێک بوو لە یاریزانە چاک وبەرگریکارەسەختەکانی یەکێک لەتیمەکان هاتەدەروە بۆ ئەوەی ڕووی ڕاستەقینەی ئەو دوو تیمە بخاتە ڕووبزانێ، کێ دڵسۆزو نیشتیمان پەروەرەو کێ خیانەتکارو کێ بەریئە،کێ دڵسۆزی میللەت و نەتەوەیە وکێ فاسق ودووڕووە، بەڵام بەداخەوە تەمەن ڕێگەی نەدا ئەو یاری یە سیاسیە توولانیەی ساڵانێکی زۆرە پێوەی دەناڵێنین بۆمان یەکلابکاتەوە و فیکەی سەرکەووتن لێبدا بۆ تیمێک لەو دوو تیمە..

لێرەوە و لەم نێوەندەدا دەبینیین ناوبژیوانی پێشوو بە میتۆدێک ومۆدێلێک ویاریرانێکی کە خۆی دەگەڕێتەوە ناویاریگاو دەبێتەوە بەشێک لەپێکهاتەی ئەو دوو تیمە ئەو کاتە یاریەکە قورستر دەبێت چونکە لەهەمان کاتدا وەکو یاریزانی هەردوولا حسابی بۆ دەکرێ ،وەدەوری کارا دەبینێ لەهاوسەنگ ڕاگرتنی یاری یەکەدا .!!

پرسیارەکە لێردایە،ئاخۆتاکەی ئەم یاریەسیاسیە بێ ماناو بێ ئامانجەی ئەم دوو تیمە بێزارکەرەی ناو ساحەی کوردەواری کۆتای دێت و یاریگا چۆڵ دەکەن بۆ نەوەو لاوان وناشئینی دوای خۆیان وەتاکو کەی زامی سەختی تەخوین و کوشتن زیندوو دەکەنەوەو ساڕێژی ناکەن..

ئەگەرچی ئێستا بە حسابی خۆیان یاریگاکەیان تەخت کردووەو تیمێکی باشیان پێک هێناوە کەچی کەدێنەسەر دەسپێکی یاری دووبارە دەبنەو بەدووتیمی دژبەیەک بەڵام لەیەک بەرەی یاریگادا، بۆیە حەقە بوترێ تاکو کەی لەناویەک یاریگادا دنیایەک گۆڵتان لەیەکتر کردبێت و دنیایەک خوێنتان لەیەکتر ڕشتبێت ،کەچی لەیەک تیمدا دووبەیان نامەی دووتیمی دژبەیەک دەربکەن لەیەک کاتدا..؟؟

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif