دوای نزیکەی دو مانگ مانەوەیان لەزیندانی ئاسایشی ههولێر، پێنج ئەندامی تەڤگەری ئازادیی لەهەولێر، بەکەفالەتی پێنج ملیۆن دینار بۆ هەر یەکەیان ئازاد کران.
هەرێم ڕەفعەد پارێزەری ئەو پێنج ئەندامەی تەڤگەری ئازادیی بەسایتی ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووه، "ئەوان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستگیرکرابون لەلان ئاسایشی هەولێرەوە، لەدوای هەوڵدانەکانمان بۆ ئازادکردنیان، ئەمڕۆ بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بەکەفالەتی بڕی پێنج ملیۆن دینار بۆ هەریەکێکیان، ئازاد کران".
ئەو پێنج ئەندامەی تەڤگەری ئازادیی ٨ی مانگی ئاب لەسنوری هەولێرو بادینان دەستگیرکرابون.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق