لەنێوان سەرمایەداری وسۆشیالیستی حکومەتی هەرێم بەرەو کوێی؟

ليست هناك تعليقات



د.فلاح مستەفا سدیق
-
لەنێوان سەرمایەداری وسۆشیالیستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو کوێی؟

لەهەر وولاتێك دەستێوەردانی دەولەت لەکاروباری هاولاتیان بەئاراستەی رێکخستن لەبەرژەوەنی هاولاتیاندایە واتە بۆ بەرژەوەندی گشتییە، وئەمە سیستمی سۆشیالیستییە. 

بەپێچەوانەوە هەر کاتێك حکومەت ئازادی تاکی خستە پێش بەرژەوەندی گشتی ودەستێوەردانی نەکرد لەکاروباری هاولاتیاندا واتە سیستمی سەرمایەدارییە.

لەهەرێمی کوردستان رۆژ لەدوای رۆژ بەئاراستەی سیستمی سەرمایەداری هەنگاو دەنرێت لەلایەن سەرمایەدارە دەسەلاتدارەکانەوە ولەناو ئەم سیستمە شتێك نەماوە بەناوی چینی مامناوەند بەلکو دوو چین دەرکەوتووە ئەویش چینێکی هەژاری رادەبەدەر، وچینێکی دەولەمەندی کەم بەلام زەبەلاح، وئەمەش خۆی لەخۆێ دا وولات بەرەو هەلوەشانەوە دەبات.

لەوولاتی یاسا کار لەسەر زیندوو کردنەوەی چینی مامناوەند دەکرێت بۆ راگرتنی بالانسی هێز لەنێوان چینەکان.

زۆر جار دەبینین لەوولاتە سەرمایەدارییەکان کار لەسەر زیاد کردنی باج دەکرێت لەسەر دەولەمەندەکان بۆ بەرز کردنەوەی داهاتی چینە هەژارەکان بەمەبەستی ڕاگرتنی ئەو بەلانسە.

بەکورتی لەوولاتی یاسادا هەنگاو بەرەو سیستمی سۆشیالیستی دەنرێت لەپێناو پاراستنی وولاتەکە.

ئەوەی لەکوردستان دەبینرێت زیندوو کردنەوەی سیستمی سەرمایەدارییە بەرامبەر کوشتنی سیستمی سۆشیالیستی وئەمەش لەکۆتاییدا بەهەلوەشانەوەی قەبارەی هەرێم کۆتایی دێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif