ڕەزوان یاڵانپێی
-
چی دام و دەزگای ئیداری و حکومی هەیە لە کوردستاندا زانا و دڵسۆز و لێهاتوەکان لە پشت پەردەوە شاردراونەتەوە و نەزان و گەمژەکانیش وەک بەتەڵ فیلمەکان لە سەر تەختی شانۆ دەرکەوتون و شایلۆغانیانە، لە ئەساسیشدا هەر خۆیان کاهینێکی قێزەونی بەردەم حزبەکەی خۆیانن.
هەر بۆ نمونە:
سەرێ لەتەواوی قوتابخانەکان بدەن بزانن چۆن مامۆستایەکی خاوەن ئەزمون کە پتر لە سی ساڵ خزمەتی هەیە و لە ژورێکی قەتیسکراودا پاڵی داوەتەوە و خنکێنراوە، لەبەرامبەریشدا مامۆستایەکی تازەی نەزانی کۆیلەی عەیرە بیست وچواری حزبی بە بڕوانامەیەکی پەیمانگاوە کراوەتە بەڕێوەبەر و دەم ڕاست.
لە زانکۆکانیشدا ببینن توێژەر و استازە لێهاتوەکان چۆن پەراوێز خراون و دەبەنگەکانیش ڕاگر و سەرۆک بەش و بەڕێوەبەرەکانن، خاوەنی بڕوانامەیەکی بەرزە، لەبەردەم نەخوێندەوارێکی حزبیدا ملی کەچ کردوەوە و دەبێت پلانەکانی حزبی بۆ هەڵسوڕێنێت لە دەزگا ئەکادیمی و عیلمیەکاندا.
سەیری بنکەکانی تەندروستیش بکەن، بەڕێوەبەری تەواوی بنکەکانی تەندروستی لە شارە جیاوازەکاندا خزمەتی ناگاتە پێنج ساڵ دەبینیت بەڕێوبەری بنکە تەندروستیەکەیە و پزیشکە بەتوانا و سەکەوتوەکە لە ژێر دەستی ئەواندایە و ون بوە و شاردراوەتەوە.
پێویست بە ناوهێنانی تەواوی دام و دەزگاکان ناکات، خۆتان سێرچێکی خێرا بکەن، دەبینیت ئەوەی لە سەر کورسی شاهەنشاهی دانیشتوە کەسێکی دواکەوتوی فاشیلی حزبیە و تەنها لە بەر بونی حزبیەکەی زۆربەی زۆریان هەم کەسایەتی هەم کەراماتی خۆیان دانا
بۆیە پیرەمێرد دەڵێت:
ئەو کاتە زانیم وڵات فەوتاوە
زانا لەبەردەم نەزان وەستاوە
ئێمەش دەڵێین:
دونیا گۆمی شڵەقـــــــــــــــــــاوە
هیچ شتێک لەجـێی خۆی نەماوە
نەزان ســـــــــەربەرز و بڵنـــــــدە
زانا بەدبەخــــــــت و بەدنــــــاوە
دڕندە سەربەســـــــــــــت و ئازاد
تاجی شکۆی لەســـــــــــــەر ناوە
بولبولی خۆش خوێن داخــەکەم
لە قەفەزدا هەڵـــــــــــــــکورماوە
سەد شەهادە ســــــــــەد داهێنان
هەمـــــــــــووی بوەتە قوربانــــی
کۆیلەیەکی حەشــــــــــــــاردراو.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق