سەرۆک کۆمار جەخت لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر و توندڕەوی و پارێزگاریکردن لە مەسیحییەکان دهکاتهوه
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمرۆ شەممە ٢٠٢٠/١٠/٣١ لە کۆشكی بەغداد پێشوازیکرد لە مار ئاغناتیوس یوسفی سێیەم باتریاکی سریانی کاسۆلیکی ئەنتاکی.
لەو دیدارەدا سەرۆک کۆمار ئاماژهی بهوهدا مەسیحییەکانی رۆژهەڵات رۆڵ و ریشەیەکی مێژوویان هەیە و نوێنەرایەتی رۆشنبیری و ئاینی هاوبەش دەکەن لەگەڵ تەواوی ئاین و مەزهەبەکانی دیکەدا ، ھاوکات جەختیشیکردەوە لە گرنگی پارێزگاریکردن لەو پێکهاتە هەمەڕەنگە و رێگریکردن لە کۆچکردنیان، ههروا گرتنەبەری تەواوی ئەو رێوشوێنانەی کە زامنی ئاسایش و مانهوهیان دەکات .
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی بەردەوام بوونی هەوڵەکان بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر و بیری توندڕەوی کە مەرامیەتی زیان بە پێکەوەژیانی هاوبەش لە ناوچەکە و جیهان بگەیەنێت، داواشیکرد ئەو رێگایەش لەبهردەم تاقمە تیرۆریست و تەکفیرییەکان بگیرێت کە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵەکان دروست بکەن.
سەرۆک کۆمار بهرێزهوه یادی تاوانی تیرۆریستی کەنیسەی سەیدە نەجاتی کردهوه که 10 ساڵ لەمەوبەر و لهرۆژێکی وهک ئهمڕۆ روویدا و بە دەیان لە رۆڵەکانی نیشتمان لە مەسیحییەکان لە کاتی بەجێگەیاندنی قوداسدا بوونە قوربانی.
لەلای خۆیەوە مار ئاغناتیوس یوسفی سێیەم سوپاس و ستایشی سەرۆک بەرھەم-ی کرد بۆ ئەو رۆڵە کاریگەرەی کە سەرۆک کۆمار دەیبینێت لە بەدواداچوونی کێشەی مەسیحییەکان و سهرجهم پێکهاتهکان لە عێراقدا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق