گەڕەکە کۆنەکانی هەولێر مەترسیی رووخانیان لەسەرە

ليست هناك تعليقات


 


خانەقا، تەعجیل و عارەبان، بەشێکن لە مێژووی دوور و درێژی 

زۆربەی خانووە کۆنەکانی ئەو گەڕەکانە بوونەته‌ شوێنێك بۆ فڕێدانی زبڵ و خاشاك، بەشێک لەخانووەکانیش بەھۆی نزیکی لە بازاڕ، رووخێنراون و کراونەتە گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێل.

8 ساڵە پارێزگای هه‌ولێر پلانی هه‌یه‌، له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدان ئه‌م گه‌ڕه‌كانە به‌شێوازی كۆنی خۆی نۆژه‌نبكاته‌وه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی دیمه‌ن و كۆڵانی گه‌ڕه‌كه‌كان بێت، تا وەکو ئێستا هیچ هه‌نگاوێك له‌م بواره‌ نه‌نراوه‌.

له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌یان شوێنی مێژوویی هه‌ن، به‌ڵام تاوەکو ئێستا نه‌بوونەتە‌ شوێنێكی شوێنه‌واریی گه‌شتیاری کە هەم بپارێزرێن و هەمیش ببنە سەرچاوەیەکی داهات و ناساندنی مێژووی شارەکان بە گەشتیاران.

هەروەها ژماره‌یەكی كه‌می مۆزه‌خانەش‌ له‌شاره‌كانی هه‌رێمی کوردستان هەن بۆ هەڵگرتن و نمایشکردنی كه‌رەسته‌كان مێژووییەکان.









ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif