لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە تا درەنگانی شەوی رابردوو بەردەوام بوو، بازنەكانی شاری كەركووك بۆ ھەڵبژاردن پەسندکرا.
درەنگانی شەوی رابردوو لایەنە سیاسییەكان، لەسەر شێوازی بازنەکانی ھەڵبژاردن لە كەركووك رێككەوتن و ئەنجومەنی نوێنەرانیش پەسندی کرد.
بەگوێرەی رێككەوتنەكەش، كەركووك بەسەر سێ بازنەی ھەڵبژاردندا دابەش دەكرێت، باکووری کەرکووک پێنج کورسی، ناوەند چوار و حەویجە و ریازیش سێ کورسی.
هاوکات، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانیش، بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیرا.
بڕیارە مانگی حوزەیرانی 2021 ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق