علی باپیر:موسڵمانان لە قەیراندان ئەگەرنا ئیسلام هیچ قەیرانێكی نییە

ليست هناك تعليقات


عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی پێی وایە ئەو قسەیەی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا كە دەڵێت، ئیسلام لە قەیراندایە وانییە بەڵكو موسڵمانان لە قەیراندان. دەشڵێت: ماكرۆن سەرەنجامێكی باشی نابێت.

مامۆستا عەلی باپیر لەمیانی ئێوارە كۆڕێكدا بۆ نێوخۆی حزبەكەی سەبارەت بە هەڵوێستی سەرۆكی فەرەنسا لەبارەی ئیسلام وتی"ئەو هەڵوێستەی فەرەنسا كۆنە، كاتی خۆی كە رێنسانس لەوێوە سەری هەڵدا، ئەوانە هەر لەسەرەتاوە عەلمانیەت و سكۆلاریزمیان زۆر بەتوندی گرتوە، بەتایبەت ماكرۆن كە من پێموایە سەرەنجامی باش نابێت."

وتیشی"ماكرۆن كە باسی ئیسلامی كرد، دەڵێت ئیسلام لە قەیراندایە، ئەوە وانییە، بڵێن موسڵمان لە قەیراندایە ئەوە راستە. بەڵام قەیرانەكانی موسڵمانان هی كێن و هی چین؟ زۆری هی دواكەوتویی و نەزانی خۆیانە لە دینەكەیان، بەشێكی زۆریشی هی ئەو زلهێزانەیە كە گرفت و كێشە بۆ موسڵمانان دروست دەكەن، بۆئەوەی موسڵمانان بەخۆیانە سەرقاڵ بن، لە شوێنێك كە موسڵمانان دەیانەوێت قەوارەیەكی ئیسلامی هەڵبژێرن وەك لە میسر، وەكو پێشتر لە جەزائیر و لە فەلەستین و لە لیبیا لە تونس، تەماشا دەكەیت، ناهێڵن. كەسێك دێنن كودەتای بەسەردا بكات و پشتیوانی و هاوكاری دەكەن بۆ ئەوەی كە ئەو ئیرادە راستەقینەیەی موسڵمانان كە لە قەوارەیەكی سیاسیدا بەرجەستە بوەو رەوایەتی پێدراوە لەباربەرن."

ئەوەشی خستەڕو"شێوەی دژایەتی ئەوان بۆ ئەهلی ئیسلامی زۆرە. موسڵمانان لە قەیراندان ئەگەرنا لە راستیدا ئیسلام هیچ قەیرانێكی نییە."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif