د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی پسپۆڕی بواری ده‌رونی و مامۆستای زانكۆ له‌م ووتوێژهدا باس له‌كاریگه‌ری خوێندنی ئه‌لیكترۆنی له‌كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كات هاوكات پێی وایه له‌داهاتوودا كۆمه‌ڵگای كوردی باجی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی و كۆرۆنا و ده‌ستوه‌ردانی حیزبی له‌پڕۆسه‌ی خوێندندا ده‌دات."
ده‌قی وتووێژه‌كه:
"زه‌حمه‌ته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خۆی بخاته ژێر ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌وه "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی سه‌باره‌ت به‌پڕۆسه‌ی خوێندن له‌مساڵدا وتی" له‌ڕاستیدا ئه‌م ڤایڕه‌سی كۆرۆنایه زۆر ته‌شه‌نه‌ی كردووه هه‌ر له‌ناو كه‌سه‌كانی خۆمدا 4-5 كه‌سمان تووشبووین به‌ڕاستی مه‌ترسیداره من كاتی خۆیشی وتومه ئه‌م خوێندنه‌ی ئێستا كه بهئهلهكترۆنیه هه‌ندێ قوتابخانه‌ی تایبه‌ت، ناحكومهییهكان ئۆنلاینه به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش ئه‌لكترۆنییه مامۆستا وانه‌كه تۆمار ده‌كات و له‌ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی و هه‌ندێك كه‌ناڵی تر بڵاوده‌كرێته‌وه ئێمه‌ش له‌ڕێگه‌ی زوومه‌وه بێت یان هه‌رشتێكی تره‌وه بێت ده‌ینێرین و خوێندكاره‌كه سلایده‌كان ده‌خوێنێته‌وه ئه‌گه‌ر بیخوێنێته‌وه چونكه هه‌تا ئێستا هه‌ندێكیان "جۆین" نه‌بوون نایانه‌وێت وه‌كو بڵێن ره‌تیان كردبێته‌وه ئه‌مه ئه‌لكترۆنیه و ناچارییه."
وتیشی" به‌ڕاستی زه‌حمه‌ته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خۆی بخاته ژێر ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌وه كه بڵێت باهه‌موو قوتابی و خوێندكاره‌كان بێنه‌وه بۆ قوتابخانه‌كان چونكه به‌ڕاستیش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌م ڕۆژه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ر 12 قۆناغه‌كه ده‌وام بكه‌ن مانای وایه هه‌زاران كه‌سی تر توشی ئه‌م كۆرۆنایه ده‌بن، وه نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌شه به‌ڵام كاتێك كه ئێمه ده‌ڵێن خوێندنه‌كه ناچارییه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی خراپه ئێمه له‌به‌رده‌م دوو ڕێگاداین یان ئه‌وه‌یه ده‌بێت قوتابی و خوێندكاره‌كان بچنه‌وه بۆ قوتابخانه به‌ڵام ئه‌مه بڕیارێكی زۆر قورسه و ده‌رئه‌نجامی باشیشی نابێت له‌م كاته‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه پابه‌ندنابن به‌ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه ئێستا باخچه‌ی ساوایانیش كراونه‌ته‌وه كه ئه‌مانه هه‌رچه‌ند قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ی و ته‌مه‌نه‌كه‌یان هی ئه‌وه نییه پێیان بڵێت ماسك بكه‌ن و خۆیان بپارێزن له‌به‌رئه‌وه مه‌ترسیداره لای ئێمه كهلتورێكمان نییه كه مرۆڤ خۆی خۆی پێ بگه‌یه‌نێت هه‌روا فێركراوین له‌مناڵیه‌وه پشتمان به‌كه‌سانی تر به‌ستووه زۆربه‌ی قوتابیه‌كانی بنه‌ڕه‌تی ئێستاش دایك و باوكیان سه‌عی یان پێ ده‌كه‌ن."
"كێشه‌كانی به‌رده‌م خوێندنی ئه‌لیكترۆنی "
د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی سه‌باره‌ت به خوێندنی ئه‌لیكترۆنی بۆ زۆربه‌ی قۆناغه‌كانی خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان له‌مكاته‌دا ده‌ڵێت" مه‌سه‌له‌ی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی له‌كۆنه‌وه هه‌ر هه‌بووه به‌ڵام ناوه‌كه‌ی بووه به‌ئه‌لكترۆنی به‌ڵام بنه‌ما و پێداویستیه‌كانی نییه چه‌نده‌ها گوند هه‌یه كه هێڵی ئه‌نته‌رنێتی نییه به‌هه‌زاره‌ها گوندمان هه‌یه قوتابخانه‌ی هه‌یه به‌ڵام هێڵی ئینته‌رنێتی نییه ئایا له‌كوردستان توانای ئه‌وه هه‌یه به‌م په‌له په‌له هێڵی ئینته‌رنێت بگه‌یه‌نه ئه‌م گوندانه كه له ده‌سه‌ڵاتی كه‌س دا نییه و ئیشی له‌سه‌ر نه‌كراوه ئه‌مه یه‌كێكه له كێشه‌كان، دووه‌م نه‌مانتوانیووه په‌روه‌رده‌ی مناڵه‌كانمان بكه‌ین كهخوێندنیان لهلاخۆشهویست بكه‌ین واته كهبخوێنن بۆ خوێندن و بۆ خۆ ڕۆشنبیركردن ئێمه كهلتورێكمان هه‌یه ته‌نها بۆ بڕوانامه ده‌خوێنیین خوێندكاره‌كانمان هه‌ر بیریان له‌لای دامه‌زراندنه واده‌زانن به‌به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه هه‌ر ده‌بێت مووچه وه‌ربگریت، ئه‌مه كه‌لتورێكی زۆر خراپه له‌ناو مێشك و دڵ و ده‌روونی زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه هه‌یه، من بهخوێندكارهكانم ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر دانه‌مه‌زرێن ئه‌وه كه‌رتی تایبه‌ت هه‌یه ده‌توانن ئیشی تێدا بكه‌ن، دووه‌م خۆتان ڕۆشبیر ده‌كه‌ن كه سوودی لێده‌بینن بۆ په‌روه‌رده‌ی مناڵ و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌گه‌ر ئیشێكی ئازادیش بكه‌ن له‌داهاتوودا ههڵناخهڵهتێنرێن ئێستا كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه واده‌زانن بڕوانامه هه‌ر بۆ دامه‌زراندنه كه‌واته ئێمه له‌لایه‌نی ده‌رونی و كۆمهڵاهیهتیهوه تاكی خۆمان په‌روه‌رده نه‌كردووه كه خوێندنیان له‌لا خۆشه‌ویست بێت، من ئه‌وه‌ی كه هه‌تا ئێستا زانیومه و 22 كتێبم نوسیووه، زۆربه‌ی زۆری له‌دوای ئه‌وه‌ی كه دكتۆرام ته‌واو كردووه خۆم خۆمم فێر كردووه ئێستا كه خوێندنی ئه‌لكترۆنی دانراوه ده‌بوایه پاڵنه‌رێكیش لای قوتابی و خوێندكار هه‌بێت كه‌حه‌ز به‌خوێندن بكه‌ن كه‌واته با له‌ناو ماڵه‌كاندا ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی هه‌بێت و پێویستی به‌مۆبایل و ئه‌نته‌رنێتیش نه‌بێت به‌ڵام قوتابیه‌كه تاقه‌تی نییه."
"خوێندنی ئه‌لیكترۆنی بۆ كوردستان گونجاو نییه "
خوێندنی ئه‌لیكترۆنی بۆ كوردستان گونجاو نییهبێگومان خوێندنی ئه‌لكترۆنی بۆ كوردستان گونجاو نییه له‌زانكۆش زۆربه‌ی خوێندكاره‌كانمان "جۆین" ناكه‌ن كێشه‌یه‌كی تریشمان هه‌یه كه یه‌كێتی مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیان چوونه‌ته‌سه‌ر خه‌ت و ده‌ڵێن ئێمه ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه خوێندكاره‌كه خۆی نا‌خوێنێت جا یه‌كێتی مامۆستایانیش بێت و بڵێت پشتگیریتان ده‌كه‌ین واته ئێمه نه‌مانتوانیووه یه‌ك ده‌ستیش بین و یه‌ك بڕیارمان هه‌بێت. ئێستا ئێمه كهوتونیته بارودۆخێكی زۆر ناله‌باره‌وه یان ئه‌وه‌یه ژیان بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه یان ئه‌وه‌یه با ساڵه‌كه نه‌فه‌وتێت و نیوه چڵیش بێت واته زیاتر ئیشمان له‌سه‌ر پاڵنه‌ره‌كان بكردایه هه‌مووی چونه‌ته دوو سێ به‌ره‌وه هه‌ریه‌كه‌و دژی ئه‌وی تره كه بارودۆخه‌كه وای لێهاتووه خوێندكار سه‌ری لێتێكچووه، ئێمه‌ش وه‌كو مامۆستا به‌ڕاستی سه‌رمان لێتێكچووه."
د.كه‌ریم زیاتر ڕوونیكرده‌وه" ئێمه نا‌توانیین له‌خوێندنی ئه‌لیكترۆنی هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ین كه هه‌ڵسه‌ندگاندن یه‌كێكه له‌كۆڵه‌كه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن كه ڕووبه‌ڕوو له‌ناوپۆلدا ئه‌وه ده‌كرێت دوای ڕوونكردنه‌وه‌ی وانه‌كه و پرسیاركردن له‌خوێندكار ده‌توانرێت "فیدباك" یان هه‌ڵسه‌ندگاندن بۆ خوێندكار بكرێت له‌خوێندنی ئه‌لكترۆنیدا ئه‌مه ناكرێت كه ئه‌مه یه‌كێكه له كێشه‌كان، له‌خوێندنی ئه‌لكترۆنیدا قوتابی و خوێندكار ڕۆڵی سلبیه له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها گوێگره كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ و نوێیه، ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه كه‌ئێستا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و چه‌ند ساڵه ده‌ڵێن ده‌بێت خوێندكار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی بێت و ڕۆڵی چالاكی هه‌بێت، ئێستا ئه‌وه‌ی مامۆستا به‌كاری ده‌هێنێت بریتیه له "ئیلقا و موحازه‌ره" واته مامۆستا وانه‌كه شه‌رح ده‌كات و خوێندكاره‌كه گوێگره و ڕۆڵی سلبیه و ڕۆڵی ئه‌كتیڤ و سه‌ره‌كی بۆ مامۆستایه، زۆر بابه‌تمان هه‌یه له‌وانه فیزیا و كیمیا و زینده‌زانی كه‌پێویستیان به تاقیگه هه‌یه، فێركردنیش ته‌نها لایه‌نی مه‌عریفی نییه كۆمه‌ڵێك لایه‌نی تر هه‌یه كه‌ئه‌مانه هه‌مووی كێشه‌ن."
" من دڵنیام كه باجه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌یدات،كۆمه‌ڵگاكه نه‌خوێنده‌وار ده‌رده‌چێت "
د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی ئه‌وه‌شی وت" به‌بڕوای من ده‌بوایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ یه‌كێتی مامامۆستایان ڕێك بكه‌وتنایه و بیان وتیایه ئه‌مه ناچاریه و دژی ئێمه مه‌وه‌ستنه‌وه من دڵنیام كه باجه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌یدات حیزبه‌كان هیچ باجێكی ناده‌ن و گرنگ نییه به‌لایانه‌وه من ده‌مێكه وتوومه خوێندن هه‌بێت یاخود نه‌بێت ئه‌م حیزبانه باكیان پێی نییه كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كهكۆمهڵگاكه نه‌خوێنده‌وار ده‌رده‌چێت ئه‌وكاته‌ی كه كۆرۆناش نه‌بوو خوێندنی ئه‌لكترۆنیش نه‌بوو خوێندكار نه‌یده‌خوێند و حه‌زی به خوێندن نه‌بوو ته‌نها مێشكیمان پڕده‌كرد له‌زانیاری و یه‌ك جۆر ئامانجمان ده‌پێكا كه‌ئه‌ویش پێدانی زانیاری بوو."
د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی جه‌ختیكرده‌وه" بێگومان كۆمه‌لگه‌ی كوردی باجی خوێندنی ئه‌لكترۆنی و كه‌مته‌رخه‌می و ململانێی حیزبی ده‌دات ئێمه له‌زانكۆكانی كوردستان نه‌مانتوانیووه به‌رهه‌می مه‌عریفه بكه‌ین ته‌نها مه‌عریفه‌ی خه‌ڵكمان هێناوه و خستومانه‌ته مێشكی خوێندكارهكانمانهوه واته ئه‌مه په‌یوه‌ندی بهكۆرۆناوه نییه ئه‌مه مێژوویه‌كی هه‌یه له‌شه‌ڕی ئێران و عێراق و له 91 و 92 وه ڕۆژ به‌ڕۆژ كیرڤی زانست و مه‌عریفه و په‌روه‌رده هاتۆته خواره‌وه ئه‌مه بایكۆت وئه‌م كۆرۆنایهش ئه‌وه‌نده‌ی تر كێشه‌كه‌ی زیاتر كرد."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی تاچه‌ند ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌سیستمی ئه‌لكترۆنی "گزی" بكرێت؟ د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی وتی" هه‌تا ئێستا ئێمه تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندكارمان نه‌كردووه به‌ئه‌لكترۆنی ئه‌سته‌مه بتوانرێت بكرێت ئێمه ساڵی پار خوێندكاره‌كانمان له زانكۆ ڕاپۆرتیان كردووه لهكتێبهكان ده‌ریانهێناوه و بهغهڵهتیش نه‌قڵی كردووه و ته‌واو هه‌مووی به‌ر لافاوه‌كه كه‌وت و ده‌رچوون، ئه‌مه شتێكه خۆمان ده‌زانین چۆن بهڕێمانكردووه."
"جه‌سته‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنمان ده‌یان ده‌لاقه‌ی تێدایه كه ئه‌م بایكۆت و به‌ئه‌لیكترۆنی كردنه ده‌یان كونی تری تێ ده‌كات، ساڵ به‌ساڵ خوێندن بۆ دوواوه هاتۆته‌وه"
پێشتر د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی سه‌باره‌ت به‌بڕیاری ده‌رچوونی گشتی ڕایگه‌یاندبوو" خۆشحاڵی خوێندكاران و كه‌سوكارییان بەده‌رچوونی گشتی وه‌ك ده‌رزی به‌نج وایه بۆ ئه‌وان، به‌ڵام له‌داهاتوودا ده‌بێت به كاره‌سات بۆ كۆمه‌ڵگه"
د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی ده‌ڵێت له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه به‌شێك له‌دایك و باوكان و خوێندكاره‌كان گلله‌ییان لێكردووم، منیش وتم په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت" دۆستم ئه‌وه‌یه كه ده‌مگرێنێت و دوژمنم ده‌مخاته پێكه‌نیین" ناكرێت من له كۆلێجێكم خوێندكارهكهم 4—10-15 وه‌ره‌قه له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك و دوو سه‌رچاوه ده‌یهێنێت و بۆم نه‌قڵ ده‌كات و دهریبچێنم له‌داهاتوودا ئه‌م خوێندكاره ده‌بێت به‌مامۆستا و ده‌بێت مناڵانی بخه‌ینه به‌رده‌ستی من بۆ ناوم ناوه ده‌رزیه‌كی به‌نجه كه‌سوكاری خوێندكاره به‌كاتی دڵیخۆشه كه كوڕه‌كه‌یان ده‌رچووه به‌ڵام ئایا كوڕه‌كه‌یان چی فێربووه و چی ده‌داته‌وه بهكۆمهڵگه من گوێ به‌وه ناده‌م باوك و دایكی پێی خۆشه یان پێی ناخۆشه من قسه‌ی حه‌ق ده‌كه‌م، ئێستا ئێمه جه‌سته‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنمان ده‌یان ده‌لاقه‌ی تێدایه كه ئه‌م بایكۆت و بهئهلهكترۆنی كردنه ده‌یان كونی تری تێ ده‌كات، ساڵ به‌ساڵ خوێندن بۆ دوواوه هاتۆته‌وه ساڵانه بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌درێت به‌ڵام بزانن چی پێیه، خه‌له‌لی زۆر له كه‌سێتی تاكی كورد دروست بووه، بابڕوانامهی دكتۆرای هه‌بێت كه كه‌سێتی ئه‌وه‌نده لاواز بێت بڕوای به‌خۆی نه‌بێت و به بچوكترین شت هه‌ڵبچێت و نه‌توانێت له‌گه‌ڵ ماڵ و مناڵی تێگه‌یشتنی هه‌بێت و نه‌توانێت كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵاتی چاره‌سه‌ر بكات ده‌رچوویه‌كی زانكۆ له‌سه‌ر ترافیك لایتێك یه‌كێكی تر ده‌كوژێت ئه‌مه كه‌ی په‌روه‌رده‌یه و بنیادنانی تاكی كورده.؟!"
" شوێنه‌واری خوێندنی ئه‌لكترۆنی ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ڕۆژ به‌ڕۆژ خراپتر ده‌بێت "
قه‌ره‌چه‌تانی تهئكیدلهوه ده‌كاته‌وه" شوێنه‌واری خوێندنی ئه‌لكترۆنی ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ڕۆژ به‌ڕۆژ خراپتر ده‌بێت، من چوومه‌ته چه‌نده‌ها قوتابخانه و موقابه‌له‌ی قوتابیانم كردووه و تێستی زیرهكیم بۆ كردوون له وڵاتێكی ئه‌وروپی مناڵێكی 7 ساڵ ده‌بێت تێسته‌كان بزانێت لێره 11-12 ساڵه نایزانێت، واته هه‌ر به كوردیه‌كی ئه‌ده‌بیانه ناتوانێت قسه بكات و ناتوانێت یاداشتێك بنوسێت و بڕوای به‌خۆی نییه خه‌تی ناخوێنرێته‌وه مهعریفهكهی زۆر لاوازه سه‌یربكه‌ین بزانیین تورك و عه‌ره‌ب و فارس بودجه‌یان چه‌نده بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن و چۆن قه‌ره‌بووی ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام لای ئێمه دوو ده‌وام وسێ ده‌وام وبایكۆت و به‌م بارودۆخه كه به‌دوو مانگ مووچه‌یه‌ك ده‌ده‌ن، مووچه‌كه‌ش 18% -21% لێ ده‌بڕن، ئیتر مامۆستاش تاقه‌تی نه‌ماوه و خه‌ڵكه‌كه بێزاربووه، ڕۆژ به‌ڕۆژ ئێمه‌ش هانده‌ر و پاڵنه‌رمان داده‌به‌زێت چونكه ڕه‌شبین بووین به‌رامبه‌ر به‌م بارودۆخه."
" ژیانی مرۆڤ زۆر گرنگتره له‌خوێندن بانهخوێندهوار بێت و ده ساڵی بفه‌وتێت به‌ڵام ژیانی پارێزراو بێت"
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" بهدیلێكیشمان نییه ده‌بووایه چه‌نده كه‌سی وه‌كو ئێمه‌یان بانگ بكردایه گفتوگۆی ئه‌م بارودۆخه‌مان بكردایه، ده‌كرێت مناڵ بنێرینه قوتابخانه و تێكه‌ڵ بكرێن و ئه‌م هه‌موو نه‌خۆشیه هه‌یه مناڵه‌كه بفه‌وتێت، به‌بۆچوونی من ژیانی مرۆڤ زۆر گرنگتره له‌خوێندن بانهخوێندهوار بێت و ده ساڵی بفه‌وتێت به‌ڵام ژیانی پارێزراو بێت به‌ڵام ئیتر بڕیاری یه‌كلایه‌نانه ده‌رده‌كرێت، ئیتر ئه‌وبه‌ریش بۆخۆی بۆ ڕازی كردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان هه‌ر ئامانجێكی تربێت و ده‌كه‌وێته به‌ره‌یه‌كی تره‌وه ئاستی ڕۆشنبیری تاكهكانیشمان له‌و ئاسته‌دا نییه كه دوای پڕوپاگه‌نده و وتی وتی زۆر ده‌كه‌ون ئه‌مه كێشه‌كانمانه ده‌بوایه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا ڕێك بكه‌وتنایه و ده‌بوایه چه‌نده‌ها ساڵ پێش ئێستا ئه‌م پاڵنهرهمان لای خوێندكار دروست بكردایه و فێرمان بكردنایه كهخوێندن ته‌نها بۆ بڕوانامه نییه."
د.كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی باسی له‌وه‌كرد" ئه‌سته‌مه خوێندنی ئه‌لكترۆنی به‌دیلی ناو پۆل بێت شتێكم تۆماركردووه كه هه‌ر ناشزانم خوێندكاره‌كه ته‌ماشای ده‌كات یان نا خۆ ئه‌مه ئۆنلاین نییه، كه‌ش و هه‌وای ماڵیش جیاوازه واته كه‌ش و هه‌واكه‌ش په‌روه‌رده‌یی نییه به‌ڵام ده‌ڵێن لهناچاریدایه، ئه‌ی بۆ ئه‌م مناڵانه‌مان ئێستا له‌فه‌یسبوك تیكتۆك هه‌زاران شت فێر ده‌بن بۆ ناتوانێت چونكه ئاره‌زوو و هاندانی نییه ئێمه هه‌ڵه‌ی خۆشمانه، حكومه‌ته‌كه‌ش سه‌ری لێ تێكچووه، ساڵی پار وتیان ئه‌لكترۆنییه و ئه‌وه‌ی دهیخوێنیین داغڵه ئێمه خۆمان ماندووكرد ئه‌م هه‌موو موحازه‌ره‌مان دابه‌زاند له‌ولاوه ئه‌ندام په‌رله‌مانێك هاتووه و داواده‌كات خوێندنی ئهلهكترۆنی داخل نه‌بێت ئه‌وه‌ی كه پێوه ماندووبووین ههرداخل نه‌كرا بۆ تاقیكردنه‌وه و كردیان به‌نوسینی ڕاپۆرت."
" من مه‌ترسیه‌كی زۆر ده‌بینم و گه‌شبین نیم به‌داهاتووی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌وه‌ی كه هه‌شمانه ئه‌گه‌ر وابڕوات له‌ده‌ستمان ده‌چێت "
"من ده‌مێكه وتوومه كه جیلێك به‌ڕێوه‌یه به‌ڕاستی هه‌ست به لێپرسراوێتی ناكات ئه‌گه‌ر ته‌ماشای فه‌یسبوك و تیكتۆك بكرێت، بزانن كوڕ و كچی كوڕ چی ده‌كه‌ن! به‌داخه‌وه سه‌ر و بنی زمانیان شه‌ڕه جنێوه، هه‌مووی وشه‌ی "جنس و شتی ناشیرینه" ئه‌ڵێی عه‌قڵیان له‌خوار ناوكیانهوهیه" ئه‌مه كاره‌ساته، ئه‌گه‌ر هه‌ر دوای "غه‌ریزه‌ی جنسی و شه‌هوه‌ت" بكه‌وین له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا چیمان جیاوازه! ئه‌ی عه‌قڵ و لایه‌نی رۆحیمان ئه‌ی كوا ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌ی كه‌باسی ده‌كه‌ین! له‌هه‌موو دنیا به‌گشتی ئه‌م كاره‌ساته ڕووی تێكردوون كه لایه‌نی ماددی و ته‌رفیهی زاڵه، چۆمسكی باسی ئه‌و 10 ستراتیژیانه‌ی كردووه كه چۆن كۆنتڕۆڵی گه‌لان ده‌كرێت، چۆمسكی ده‌ڵێت خه‌ریكیان بكه بهشتی ته‌رفیهی و بهشتی لاوه‌كیه‌وه بابیر له‌عه‌قڵ و جه‌وهه‌ر نه‌كه‌نه‌وه كهڕیكلام و كه‌ناڵه‌كان بخه‌نه دوای عهریزهكان جا ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه ده‌وڵه‌تیان هه‌بێت و نوخبه‌یه‌ك حكوم بكات، لای ئێمه ده‌وڵه‌تیشمان نییه نوخبهكهشمان تێوه‌گلاوه و ئیراده‌شمان به‌ده‌ست خۆمان نییه من مه‌ترسیه‌كی زۆر ده‌بینم و گه‌شبین نیم به‌داهاتووی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌وه‌ی كه هه‌شمانه ئه‌گه‌ر وابڕوات له‌ده‌ستمان ده‌چێت ته‌نها یه‌ك چاره‌سه‌ری هه‌یه ئه‌ویش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان زۆر ڕاستگۆیانه و به وه‌فایانه و جدیانه و ئیراده‌یه‌كی سیاسی دڵسۆز هه‌بێت بۆ چاككردنی ئه‌م بارودۆخه به‌ڵام من نایبینم."د.كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی وای وت"
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق