بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی دوشەممەی پەرلەمانی كوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ جێگرەكەی و وەزیری دارایی ئامادەی دانیشتنەكە دەبن بۆ خستەڕو و گفتوگۆكردنی پێنج بابەت لەوانە: هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی موچه.
بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی پەرلەمان كە لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە، دانیشتنەكە سەعات 10ی سەرلەبەیانی رۆژی دوشەممە دەستپێدەكات.
ئاماژەی بەوەشداوە كە دانیشتنەكە لەسەر داوای مەسرور بارزانییە بۆ خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردن لەسەر ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه به‌ئاماده‌بونی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وه‌زیری دارایی و ئابوری:
1ـ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌موچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نیشنی له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (2)ی ساڵی 2020.
2ـ بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی موچه.
3ـ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ.
4ـ بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
5ـ لێكه‌وته‌كان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق