مەسرور بارزانی: روودەکەینە سەرچاوەی پاکتر و هەرزانتری وزە بۆ کوردستان

ليست هناك تعليقات



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هەرێم روودەکاتە "سەرچاوەی پاکتر و هەرزانتری وزە بۆ کوردستان".

رۆژی پێنجشەممە، 15/10/2020 مەسرور بارزانی، لە تویتێکدا بڵاویكرده‌وه‌ هەرێم "وەبەرهێنان دەکات بۆ داهاتوو، بەڕووی وزەی پاکتر و هەرزانتر بۆ کوردستان"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "وزەی پاک، دەکرێت ببێتە سێکتەرێکی گەورە لە گەشەسەندنی ئابوورییەکەمان".

مەسرور بارزانی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، کوردستان رۆژانە سێ هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت، كه‌ "سەرچاوەی بەرهەمهێنانی ئەو کارەبایە له‌ 76٪ گازی سرووشتی و له‌ 13٪ نەوتی رەش و 7٪ وزەی هایدرۆی کارەبایی و 4٪ دیزڵه‌". 
جێی باسه‌ وزەی خاوێن، وزەی سەوزیشی پێدەوترێت و لە سەرچاوەکانی وەکو تیشکی خۆر، با و باران، گەرمی، رووەکەکان، هاوکات تەواوی ئەو سەرچاوانەی کە نابنە هۆی پیسبوونی ژینگە بەرهەمدەهێنرێت و جیاوازە لە سووتەمەنییه‌كانی وه‌ك پەترۆل، کاربۆن و گازی سرووشتی و تەنانەت وزەی ناوەکی و زیان بە ژینگە ناگه‌یه‌نن.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif