مه‌سرور بارزانی پوخته‌یه‌ك له‌ پرس و بابه‌ته‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان له‌ په‌رله‌مان ده‌خاته‌ڕوو

ليست هناك تعليقات



مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ٥ی ئەم مانگە لە پەرلەمانی کوردستان پوختەیەك لەبارەی ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکان و لێکەوتە و ھەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەخاتەڕوو.

له‌وباره‌شه‌وه‌ وه‌یسی سه‌عید، ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان جه‌ختی كرده‌وه‌: ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەرله‌مان لەسەر داوای خۆی، جددیەتی حکومەت لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی نیشان دەدات، دەرخەری ئەوەشە، کە کابینەی نۆیەم بەرامبەر خەڵك و پەرلەمانیش شەفافە.

ماوه‌ی 3 مانگە یاسای چاکسازی كه‌وتووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردن، حکومەت و پەرلەمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكه‌وتوون، كه‌ ھەر 3 مانگ جارێك حکومەت قۆناغەکانی جێبەجێکردنی ئەو یاسایە پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان بکات، چونکە وه‌ك دكتۆر محه‌مه‌د زراری، پسپۆڕی دارایی و ژمێریاری جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، شەفافیەت لە ھەموو کەرتەکان خاڵێکی سەرەکی کارنامەی کابینەی نۆیەمە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ھەفتەی رابردوو سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە گوێری ماددەی 66 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، داوای کۆبوونەوەی کردبوو، بە گوێرەی بانگھێشتنامەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرجەم پەرلەمانتاران ئاگادار دەکاتەوە، کاتژمێر 10ی بەیانی رۆژی دووشەمەی ئەم ھەفتەیە ئامادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بن.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif