وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد لەبارەی رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەت، هاتووچۆی هاووڵاتیان و کەسانی بیانی لە نێوان دەروازەکانی هەرێم و تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایی دەکرێتەوە.
هەروەها، هەموو گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک قەدەەغەکراوە.
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریداوە، هەر کەسێک داوەت و شایی و چوونە سەرقەبران و دانانی پرسە ئەنجام بدات، بە بڕی دوو ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
هەروەها هەر کەسێک پابەندی بەستنی ماسک نەبێت، بە بڕی بیست هەزار دینار سزا دەدرێت و دەبێت شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێل و پاسەکان رەچاوی رێنماییەکان ببن دەنا سزا دەدرێن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق