ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ ئێمی بارێتی بۆ پۆستی دادوەری دادگەی باڵای ئەو وڵاتە پەسندکرد.
ئەنجوومەنەکە بە 52 دەنگی بەڵێ و 48 دەنگی نەخێر ئێمی بارێتی بە یەکێک لە دادوەرانی دادگەی باڵای ئەمریکا پەسندکرد.
بە پەسندکرانی بارێت ژمارەی دادوەرە کۆنسێرڤاتیڤەکانی دادگەکە بووە شەش و ژمارەی دادوەرە لیبراڵەکان سێیە.
دیموکراتەکان داوایان دەکرد پرسی پەسندکردنی ئێمی بارێت دوابخرێت بۆ دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، چونکە هیوایان وابوو جگە لە بردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە دەنگدانی رۆژی 3ـی نۆڤێمبەردا بە بردنەوەی چوار تا پێنج کورسی ئەنجوومەنی پیران، زۆرینەی ئەنجوومەنەکە لە کۆمارییەکان وەرگرنەوە و بەمەش رێگە لە پەسندکردنی بارێتی کۆنسەرڤاتیڤ بگرن، چونکە بە پەسندکردنی بارێت هاوسەنگی دادگەی باڵا تێکدەچێت و کۆنسەرڤاتیڤەکان بە شەش ئەندام دەبنە زۆرینەی رەها لەبەرامبەر سێ ئەندامی لیبراڵدا.
ئه‌ندامانی دادگەی باڵا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه به‌ربژێر ده‌كرێن و دواتر به ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجوومه‌نی پیران كه ئێستا لەژێر كۆنترۆڵی كۆمارییه‌كاندایه له پۆسته‌كانیاندا ده‌ستبه‌كار ده‌بن و هه‌تا له ژیاندا بمێنن، له پۆسته‌كانیاندا ده‌مێننه‌وه.
ئێمی بارێت لە شوێنی رۆت به‌یده‌ر گێنسبۆرگ پەسندکرا کە به داكۆكی له مافی یه‌كسانی بۆ كه‌مینه‌كان و مافی یه‌كسانی بۆ ئافره‌تان و وه‌كو سیمبوولێكی فێمینیزم له ئه‌مریكا ناسرابوو. دیموكراته‌كان نه‌مانی گێنسبۆرگ له‌و دادگە باڵایه و جێگرتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كه‌وه وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئازادیی كه‌مینه‌كان و مافی ئافره‌ت و مافه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌بینن.
له ماوه‌ی چوار ساڵی ده‌سه‌ڵاتیدا، دۆناڵد تره‌مپ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو دادوه‌ری له دادگەكانی ئه‌مریكادا دامه‌زراندووه. جێگره‌وه‌ی به‌یده‌ریش ده‌بێته سێیه‌م ئه‌ندامی دادگەی باڵا كه تره‌مپ ده‌ستنیشانی بكات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق