پ
ەرلەمانتارێكی كوردستان، پەردە لەسەر گەندەڵی و قاچاخیەكی وازح لا دەبات و دەشڵێت بەرپرسانی حكومیم لێ ئاگادار كردۆتەوە.
علی حمە ساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی دەنوسێت: ھەموو بارێک بە قاچاخ و بەنرخێکی کەم و بەبێ پشکنین و گومرگ و وەستان، لە نوسینگەی قاچاخیەکانی بەرپرسانەوە ژمارەی ئۆتۆمبیلەکە بدرێتە ھێزە ئەمنیەکانی خاڵە سنوریەکان و بازگەکان؛ بەبێ وەستان داخڵبکرێت.
دەقی نوسینەكەی علی حمە ساڵح
دوێنێ لیوا مەریوان بەرپرسی کۆمەڵگای باشماخ ئەنجومەنی بارھەڵگرەکانی بانگکردوەو پێی وتوون: بە کاتیبەکان بڵێن : سبەی بۆ باری گومرگی کەس نەیەت. واتە: ئەوانەی بەڕەسمی کاڵا دێن و پشکنیان بۆ دەکرێت نابێت داخڵبکرێن!!
لە بەرامبەردا نزیکەی ٤٠٠ بارھەڵگری تەنسیق( قاچاخ) بەبێ گومرگ و پشکنین داخڵدەکرێن!! و دەرگای بارھەڵگران نەکرایەوە چی تێدایە!!
لەگەڵ نزیکەی ١٧٠٠ تانکەری سوتەمەنی!! کە دەبێ داخڵ بێت
ئەمە ھەنگاوێکە بۆ ئەوەی کەس گومرگ نەدات، ھەموو بارێک بە قاچاخ و بەنرخێکی کەم و بەبێ پشکنین و گومرگ و وەستان، لە نوسینگەی قاچاخیەکانی بەرپرسانەوە ژمارەی ئۆتۆمبیلەکە بدرێتە ھێزە ئەمنیەکانی خاڵە سنوریەکان و بازگەکان؛ بەبێ وەستان داخڵبکرێت..
ئەم دۆسیەم گەیاندوەتە بەرپرسانی حکومەت، بڕیارە سبەی چارەسەر بکرێت، ئەگەر نەکرا ھەرچی لە توانامدا بێت دەیکەم..
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق