یاسای چاکسازی یاخود چەواشەسازی

ليست هناك تعليقات


كاوان شێخ سعید
-
پاش تێپەڕبوونی زیاد لە ساڵێک تەمەنی حکومەتوو بڕیای چاکسازی و بەڵێنی جێبەجێکردنی لەماوەی سێمانگدا ئەوەی لێبەرهەمهات کەدیمانوو بیستمان . بەداخەوە کورد واتەنی بۆ ڕیشم چوم سمێڵم نالەبانی ، بەڕاستی نەزانەکان ئەگەر هەرکارێکی هەڵە ئەنجامبدەن ،بە سەدان زانا ڕاستناکرێتەوە

ئەم نەزانانەی بواری ئیدارەو سیاسەت ،بەو عەقڵییەتەی کەدۆخەکەیان پێشێوان دەیانەوێت هەربەو ئاراستەیە بارەلارەکە ڕاستبکەنەوە ئەمەش خۆڵکردنە چاوو چەواشەو هەڵخەڵەتانی خەڵک زیاتر هیچیتر نییە . بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئەمانە بۆ ئەم دۆخەیان لەبەردەڕوات زۆر بێباکن لە شکستەکەیان . چونکەئەمانە لەو ڕاستییە گەیشتوون کە ئەم گۆمەڵگەیە بەخەڵکەکەیەوە لەبارترین ژینگەیە بۆ مانەوەی ئەوانوو گرەو کردن لەسەر ئەسپی دۆڕاوو چونکە لەو ئاکارانە تێگەیشتوون کە ئەم خەڵکەی پێدەناسرێتەوە ؟:

وەک خۆشباوەڕی، زوودەستەمۆبون، بەئاسانی فریدەدرێت، زوو ئازارو ڕابردوی لەبیر دەچێت، 

کەدەکەوێت درەنگ هەڵدەسێتەوە، زۆر پەرۆشی دادپەروەری نیە، باوەڕی بەخۆیوو تواناکانی نیە ،ئیرادەی لاوازە ، هەستی بەرپرسیارێتی لادروست نەبووە، باوەڕی بەیەکڕیزیوو تەبایی نییە کەسەرچاوەی هەموو نەهامەتییەکانییەتی 

زۆر باوەڕی بە دەستگرتن بەکڵاوەکەیەوە هەیەو خۆی بەتەماشاکەر دەزانێت ،باوەڕی بەخۆ نوێکردنەوە نییە هەمیشەو بەردەوام لەسەر ڕابردوو دەسکەوتەکانی پێشینان دەژی کەهیچیان بۆنەکردووە ،ئەمانەو کۆیەکی کە لەئاکاری ناتەندرووست کەزەمینەیەکی لەباریان ڕەخساندووە بۆ شکستخواردووەکان بۆیە گۆڕینو ڕاستکردنەوەی ئەم دۆخە ،هێزی شاخی دەوێت سەبری ئەیوب و دانایی لوقان کەسانی بوێرو بەتوانای گەورەی تا بتوانێت کار لەسەر گۆڕینی بکات ،گۆڕان لەکۆمەڵگەیەکی لەم جۆرەدا نەفەسدرێژیوو قوربانی دەوێت ،گۆڕان جگەلەوەی دەبێت زانستوو زانیاری لەگۆمەڵگەدا بگۆڕیت دەبێت کارلەسەر گۆڕینی تواناکانیش بکەیت، ئەوسادەبێت بگەیتە ئەنجامی گۆڕینی قەناعەت ،دواتر سلوکی خەڵک بگۆریت .ئەگەر ئەم هەنگاوانە بەڕیزبەندی ئەنجام نەدرێت هەموو گۆڕانێک بەبێ گۆڕین کۆتایدێت

بۆیە ڕێوییەکانی مەیدانی سیاسەت زوو فریومان دەدەن ،ئەگەر بەدوای مافێک یاخود لوقمەیەکدا بچین ،لوقمەکەی تریشمان دەبەن







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif