قەیوان گروپ بە بەڵگەوە تۆمەتی میدیا عەرەبی و ناوخۆییەکان پوچەڵدەکاتەوە

ليست هناك تعليقات



دوای ئەوەی ژمارەیەک لە میدیا عرەبی و عێراقی و کوردییەکان راپۆرتێکیان لەسەر چالاکییەکانی کۆمپانیای قەیوان لە بواری نەوت بڵاوکردەوە، کۆمپانیاکە سەرجەم تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر.
ئێمه‌ سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و داوای یاساییش لەسەر‌‌ئەو کەناڵەو هەمو ئەو وێبسایت وکەناڵانەی کە هەواڵەکەشیان گواستۆتەوە تۆماردەکەین

‌فاخر طيب حسن، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی کۆمپانیاکانی قه‌یوان رایگەیاند، ھه‌ندێك میدیا هەواڵێکی هەڵبەستراویان لەسەر کؤمپانیاکەمان بڵاوکردۆتەوە، ئێمه‌ سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و داوای یاساییش لەسەر‌‌ئەو کەناڵەو هەمو ئەو وێبسایت وکەناڵانەی کە هەواڵەکەشیان گواستۆتەوە تۆماردەکەین.
كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ین به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئەو لایەنانەی کە مونافەسەی شەریفانەی ئێمەیان پێناکرێت، ئەوا به‌وشێوه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت زیان به‌ كۆمپانیاكه‌مان بگه‌یه‌نن

‌به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی کۆمپانیاکانی قه‌یوان راشیگەیاند، ئێمه‌ كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ین به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئەو لایەنانەی کە مونافەسەی شەریفانەی ئێمەیان پێناکرێت، ئەوا به‌وشێوه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت زیان به‌ كۆمپانیاكه‌مان بگه‌یه‌نن".
هەمو ئه‌و دۆسیه‌یانەی کە گوایە‌ له‌سەر کۆمپانیاکەمان باس دەکرێت لە کاتی خۆیدا بە دواداچونی بۆکراوەو بێبەریبونی قەیوان بەبەڵگە لەو بوختانانە سەلمێنراوە

ئاشکراشیکرد،" هەمو ئه‌و دۆسیه‌یانەی کە گوایە‌ له‌سەر کۆمپانیاکەمان باس دەکرێت لە کاتی خۆیدا بە دواداچونی بۆکراوەو بێبەریبونی قەیوان بەبەڵگە لەو بوختانانە سەلمێنراوە وەک لە هاوپێچەکەدا دەیانخەینەڕو. ئەوهەواڵە سه‌رله‌به‌ری ناڕاست و چه‌واشه‌كارییه‌ و دواى مەئیوسبونی ئەو لایەنانە لە هەوڵەکانی تریان ئەم هه‌ڵمه‌تەیان‌ بردۆه‌ته‌ نێو میدیاوه".‌ 

به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی قه‌یوان جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی،" سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ یاساییه‌كانیان بۆ مامه‌ڵه‌ی نه‌وت ئاماده‌ و به‌رده‌سته‌، ملمان له‌مو باریكتره‌ ئه‌گه‌ر هه‌ركارێكی نایاسایمان كردبێت"، دوپاتیشی دەکاتەوە کە ئه‌وان سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ تۆمارده‌كه‌ن كه‌ به‌بێ به‌ڵگه‌ ناوی كۆمپانیاكه‌یان ده‌زڕێنن.

گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان له‌ساڵی 1990 دامه‌زراوه‌ و له‌بواره‌ جیاوازه‌كانی وه‌به‌رهێنان ، نه‌وت و چه‌ندین بواری دیكه‌ كارده‌كات و باره‌گای سه‌ره‌كی له‌شاری سلێمانییه‌، دیارترین پڕۆژه‌ی قه‌یوان له‌مساڵدا ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژی شه‌قامی 100 مه‌تری شاری سلێمانییه‌، كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌پڕۆژه‌ گرنگه‌كانی سلێمانی.









ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif