دەسەڵاتدارانی بڕۆكسل هەوڵەكانیان چڕ كردووەتەوە، بۆ تاقیكردنەوەكان لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا و پەیوەندی بەهێز دەكەن لەگەڵ ئەو كەسانەی كە تووشبوونیان بە ڤایرۆسەكە سەلمێنراوە، لەگەڵ ئەوانەی لە ناوچەی سورەوە گەڕاونەتەوە، تیمەكانی تەندروستیش لە ڕێگەی لوتەوە پشكنینەكان دەكەن ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو ڕێوشوێنانەیە كە بە مەبەستی دانانی سنورێك بۆ تەشەنەسەندنی بەردەوامی ڤایرۆسەكە دەیگرنەبەر، تا كاریگەریی لەسەر كەمكردنەوەی ڕێژەی گیان لە دەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە كەم بكرێتەوە.
ئەو هاوڵاتیانەشی ئامادەییان دەربڕیوە بەشداریی لە پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن، هیوایان بە گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی هەیە و پێیانوایە مەترسی بارودۆخەكە وای كردووە، بەشێك بن لە هەوڵەكان بۆ هەرچی زووە كۆنترۆڵكردنی ڕەوشی وڵاتەكەیان.
یەكێكی تر لەو هاوڵاتییانەی كە لە ناوچەی سوورەوە گەڕاوەتەوە باس لەوە دەكات هەرچەندە گەشتەكەی كورت بووە بەڵام بە پێویستی زانیووە بەشداریی بكات، لەو پشكنینانەدا.
بەلژێكا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زۆرترین زیانی بەر كەوتووە، و بە پێی دواین ئاماریش زیاتر لە ١٠ هەزار كەس لەو وڵاتە گیانیان لە دەستداوە ئەوەش لە كاتێكدایە كە ژمارەی دانیشتوانی ١١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار كەسە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق