وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هێرشکارانی سەر بارەگای پارتی لە بەغدا بە "تیرۆریستانی سەر بە ئێران ناودەبات" کە سەرەتای ئەم هەفتەیە هێرشیان کردە سەر لقی 5ی پارتی لە بەغدا و سووتاندیان.
مایک پۆمپەیۆ لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند "تیرۆریستانی سەربە ئێران بارەگای سەرەکی پارتیان لە بەغدا سووتاندووە". هەروەها ئاماژە بە رووداوەکەی فەرحاتییە دەکات و گوتی: "لە هەمانکاتدا گرووپی دووەم لە پارێزگای سەلاحەدین هەشت کەسی سوننەیان کوشتووە".
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەئاماژەدان بەوەی "خەڵکی عێراق ئەمە قبووڵ ناکەن" گوتی، ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی پاڵپشتیی لە هەوڵەکانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن بۆ ئەو هەوڵانەی داویەتی، لەپێناو سزادانی ئەو گرووپە چەکدارانەی سەربە ئێران کەسەروەریی و سەقامگیریی عێراق دەخەنە ژێرپێ.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق