سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان كرد‌و ڕایگه‌یاند، "حكومه‌تى هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئاماده‌كردنى شایسته داراییه‌كانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان"، ده‌شڵێت:"ئه‌م دۆخه دروستكراوى ئێمه نییه، بۆیه پێویستمان به‌هاوكارى‌و پشوو درێژى فه‌رمانبه‌ران هه‌یه".
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى دانانى به‌ردى بناغه‌ى پردى ده‌ربه‌ندى ڕانیه وتارێكى پێشكه‌شكردو ڕایگه‌یاند، "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ دابینكردن‌و ئاماده‌كردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و هه‌موو تواناى خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ".
وتیشى:"ئه‌م قه‌یرانانه‌ى دروستبون، دروستكراوو ده‌ستكردى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نین، بۆیه له‌و ڕوه‌وه پێویستمان به‌نه‌فه‌سى درێژى هاوڵاتیانى خۆمان له‌هه‌رێم هه‌یه، ده‌بێت هه‌موانیش ئه‌وه بزانن په‌تاى كۆرۆنا ئه‌ركى ئێمه‌ى له‌حكومه‌ت قورسكردوه".
جه‌ختیكرده‌وه، "دڵنیابن به‌پشتیوانى خودا‌و به‌هاوكارى خه‌ڵكى خۆمان له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌م دۆخه تێده‌په‌ڕێنین".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق