لە کەنیسەی نۆتر دام لە شاری نیسی فەرەنسا کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر چەند کەسێکی دیکە و لە ئەنجامی هێرشەکەشدا "ژنیک سەری بڕدراوە".
کریستیان ئێسترۆسی، شارەداری نیس رایگەیاند ئەم هێرشەی ئەمڕۆ 29ـی 10-2020 بە چەقۆ لە کەنیسەی نۆتر دام دو نیس ئەنجامدراوە.
هەروەها رایگەیاند "هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، هێرشکەرەکەیان دەستگیرکردووە و پێدەچێت هێرشەکە تیرۆرستی بیت".
ماڵپەڕی ئیورۆپ یەکی فەرەنسی بڵاوی کردووەتەوە "بەپێی زانیارییەکانمان؛ پیاوێک بەیانیی ئەمڕۆ بە چەقۆ هێرشەکەی لە کەنیسەکە ئەنجامداوە و ژنێک لە ئەنجامی هێرشەکەدا کوژراوە و سەری بڕدراوە، هەروەها ژمارەیەکی زۆر برینداریش هەن".
ماڵپەڕەکە هەروەها دەڵێ "تۆمەتبارەکە دوای 10 خوولەک لە هێرشەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق