ئەو فرۆكەیەی قەدەغەیە هیچ وڵاتێك هەیبێ ئەمریكا نەبێ

ليست هناك تعليقات


 
ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌ى كردووه‌ که‌ وڵاتان به‌ ده‌ستیبهێنن، ته‌نانه‌ت له‌ نزیكترین هاوپه‌یمانیشى كه‌ ئیسرائیله‌، له‌ ئاسماندا ده‌فڕێت بێ هیچ چاودێرى و به‌رپرسیارێتییەک‌، ته‌نها یه‌كێكیان ده‌توانن سوپایه‌ك به‌ ته‌واوى تێكبشكێنن، وه‌ك سوپاى قه‌ته‌ر، به‌حره‌ین یاخود كوه‌یت(ئێف 22ى رابتۆر) وه‌ك زرێپۆشێك وایە له‌ ئاسماندا بفڕێت.

دواى ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌ى ئێف 35ى تێكشكێنه‌رى ئه‌مریكى چووه‌ ئاسمان، روسیا به‌ راگه‌یاندنى دروستكردنى سوخۆى 57 وه‌ڵامى ئه‌م شانازییه‌ى ئه‌مریكاى دایه‌وه‌، به‌م جۆره‌ روسیا و ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاتى ئاسمانیان له‌ ژێر كۆنتڕۆڵى خۆیاندا دوو به‌شكردبوو تا له‌سه‌رەتاى ئه‌م سه‌ده‌یه‌، ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوبوو له‌ دروستكردنى فڕۆكه‌ى جه‌نگیى شه‌به‌حى ئێف 22رابتۆر.

ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ى نه‌وه‌ى پێنجه‌مى فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌ره‌، دروستكردن و په‌ره‌پێدانى له‌لایه‌ن كۆمپانیاى لۆكێ مارتێن-ى ئه‌مه‌ریكییەوەیە، پێشكه‌شیكردووه‌ به‌ هێزى ئاسمانیى ئه‌مریكا له‌و كاته‌ی‌ كه‌ فڕۆكه‌كه‌ راده‌ستى هێزى ئاسمانى كرا، كۆنگرێسى ئه‌مریكا بڕیارێكى ده‌كرد كه‌ هۆشدارى ده‌دات، به‌ كۆمپانیاكه‌ و سوپاى ئه‌مریكا، كه‌ نابێت فڕۆكه‌كه‌ به‌ هیچ وڵاتێك بفرۆشرێت ته‌نانه‌ت به‌ نزیكترین هاوپه‌یمانه‌كانیش.

ئیسرائیل هه‌وڵى دا كه‌ ئه‌م فڕۆكه‌ به‌ توانایه‌ به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو گره‌نتیكردنى ئاسمانه‌كه‌ى، له‌ وڵاتانى وه‌ك ئێران، میسر، سعودیه‌، توركیا، به‌ڵام ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ فڕۆكه‌كه‌ راده‌ستى ئیسرائیلیش نه‌كات. به‌ڵام له‌ یاساكه‌دا كۆنگرێس "ئیستیسنا"(ریزپه‌ڕ) ێکى داناوه‌، كه‌ رێگه‌ ده‌دات فڕۆكه‌ بدرێت به‌ ئیسرائیل له‌ حاڵه‌تێك كه‌ دووچارى شه‌ڕێكى هه‌مه‌لایه‌نه‌ بوو.

ئه‌مریكا له‌رێگه‌ى پارێزگاریكردن له‌ فڕۆكه‌كه‌و نهێنییه‌كانیه‌وه‌‌، هه‌وڵده‌دات ئه‌و داهێنانه‌ دوور له‌ چین و روسیا بمێنێته‌وه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ فڕۆكه‌كه‌ ئامانجى هه‌موو وڵاتانه‌، به‌ڵام ئه‌مریكا سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئاڵوگۆڕ به‌ فڕۆكه‌كه‌وه‌ نه‌كرێت، تا ته‌كنه‌لۆژیاكانی له‌ ده‌ستى خۆیان بمێنێته‌وه‌.

ئێف 22 رابتۆر، توانایه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌رى هه‌یه‌ له‌ مانۆڕ و گه‌ڕان له‌ ئاسماندا، به‌ جۆرێك هیچ فڕۆكه‌یه‌ك نییه‌ له‌ جیهاندا ئه‌م توانایه‌ى هه‌بێت، یاخود تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت بچێته‌ سه‌روویه‌وه‌ بفڕێت.

توانایه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ بۆ خۆشاردنه‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ رادار ناتوانێت ئاشكراى بكات، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ى ته‌نها له‌ فڕینى به‌رزو مانۆڕه‌كانیدا نییه‌، به‌ڵكو له‌ شه‌ڕى زه‌مینیدا ده‌توانێت هاوكارى گه‌وره‌ بێت، ده‌توانێت هه‌ر ئامانجێك له‌هه‌ر شوێنێكى جیهان بپێكێت و بۆردومانى هه‌ر شوێنێك بكات كه‌ ده‌یه‌وێت، ئامانجه‌كه‌ له‌ ئاسمان بێت، یاخود له‌ ده‌ریا یاخود له‌سه‌ر زه‌وى لە ناوی دەبات.

دیزاینى فڕۆكه‌كه‌ به‌ جۆرێك كراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن یه‌ك فڕۆكه‌وانه‌وە فڕۆكه‌وانى ده‌كرێت و سه‌ركردایه‌تى شه‌ڕ ده‌كات، ئه‌و فه‌رمانده‌ى فڕۆكه‌كه‌یه‌، دوو شوێنى سه‌ره‌كى هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵگرتنى چه‌ك و دوو شوێنى دیكه‌شى له‌ پشته‌وه‌ هه‌یه‌، وایان لێكراوه‌ كه‌ به‌ شاراوه‌یى شه‌ڕى پێبكرێت.

فڕۆكه‌كه‌ به‌ خێراییه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ شوێنه‌ دووره‌كان ده‌فڕێت، دوو هه‌زار و 500 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌فڕێت، درێژییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ ١٩مه‌تر، به‌رزییه‌كه‌شى پێنج مه‌تره‌، ئامێرى تایبه‌تى دیاریكردنى ئامانجى تێدایه‌، كه‌ رێگه‌ به‌ فڕۆكه‌وان ده‌دات له‌ رووبه‌رێكى ئیجگار دووره‌وه‌ ئامانجه‌كانى بپێكێت.

شه‌ش موشەکی جۆری AM-120 ی مامناوەند هه‌ڵده‌گرێت، دوو موشەکی ئەی ئێم-120، دوو موشەکی ئەی ئێم-120، دوو موشەکی هێرشی ڕاستەوخۆی 1000-LBGBU-32 هەروەها دوو موشەکی کورتمەودای بەدواداگەڕانی ئامانجى نزیك كه‌ حاسه‌یه‌ و به‌ خوێن ئامانجه‌كه‌ دیاریده‌كات.

مووشه‌كه‌كان ده‌توانن له‌ دوورى 48 كیلۆمه‌تره‌وه‌ ئامانجه‌كه‌ بپێكن و وێرانى بكه‌ن، خه‌رجى هه‌ر شه‌ش موشه‌كه‌كه‌ یه‌ك ملیۆن دۆلاره‌، به‌هاى فڕۆكه‌كه‌ خۆى نیو ملیار دۆلاره‌ ئه‌وه‌ش گرانترین نرخه‌ له‌ جیهاندا.

چاككردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ ئاسانه‌، به‌ گشتى شه‌ش پارچه‌ى سه‌ره‌كى هه‌یه‌ كه‌ ده‌گمه‌ن نین و ده‌ستده‌كه‌وێت، ماوه‌یه‌كى درێژ له‌ سه‌رووى ده‌نگه‌وه‌ ده‌فڕێت بێ ئه‌وه‌ى پێویست بكات تانكى دووه‌م هه‌ڵبكات.

ساڵى 2009 كۆنگرێسى ئه‌مریكا بڕیاریدا كه‌ 157 دانه‌ى لێدروست بكرێت، تا ئێستا هیچ ده‌وڵه‌ت و سوپایه‌كى جیهان، نه‌یتوانیوه‌ به‌م جۆره‌ پەرە به‌ فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى بدات.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif