ئێران سیستەمی بەرگری ئاسمانی لەسەر سنوورەكانی جێگیر دەكات

ليست هناك تعليقات


فەرماندەی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش لە سەردانێكیدا بۆ ناوچە سنوورییەكانی باكووری ڕۆژئاوای ئێران وتی، ئێمە ڕێگە نادەین دەستدرێژی لە ئاسمانی ئێران بكرێت لەلایەن هیچ وڵاتێك.

(عەلی ڕەزا سەباحی فەرد) فەرماندەی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش سەردانی سنوورەكانی ڕۆژئاوای وڵاتەكەی كردەو رایگەیاندووە، ئێمە ڕێگەی دەستدرێژی بۆ سەر ئاسمانی وڵات نادەینە هیچ وڵاتێك.

ناوبراو وتویەتی: بنكەكانی بەرگری ئاسمانی لە سنوورەكانی ڕۆژئاوای ئێران، وەكوو (3700) خاڵی ئاسمانی لە ئێران (24) كاتژمێرە هەموو جووڵەكان چاودێری و كۆنترۆڵ دەكەن.

فەرماندەی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش وتیشی، لەكاتی دەسپێكی شەڕی قەرەباغەوە، باشترین سیستەمی پەدافەندی ئاسمانیمان لە سنوورەكانی ڕۆژئاوای ئێران جێگیر كردووەو ئاسمانی ئەو ناوچەمان لەژێر چاودێری دایە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif