نەوەیەك لەبەردەم پاشەكشەی هەستی نەتەوەیدا

ليست هناك تعليقات


عوسمان گوڵپی
-
گەر بەوردی سەرنجی ڕووداوەكانی ڕابردوو ئێستا بدەین، دەبینین زۆربەی هەڵوێست و قسەكانمان شوێن كەوتن و كاردانەوەیە، دەكەوینە بەرگری كردن نازانین بۆ و دەكەوینە دژایەتیش كەچی هەر نازانین؟ ئەوەندە دەزانین كە كەوتوینەتە نێو گێژاوێكەوە كە هی ئێمە و ژینگەی ئێمە نیە و باجەكەشی دەبێت ئێمە بیدەین، بێ ئەوەی بزانین ئەوەی دەیكەین لە كوێی خزمەتكردنی ئەواندایە، لە كاتێكدا ئەوە هیچ خوێندنەوەیەكی بۆ ناكرێت جگەلە خۆ ونكردن و كەوتنە ژێر كاریگەری ڕای بەرامبەر بەبێ بوونی ڕای خۆت.

ئێمە لە ڕووی نەتەوەییەوە لە پاشەكشەی تەواوداین، تاكی كورد هێندە دوور كەوتۆتەوە لە پرسە نەتەوەییەكان بەناوی جیاجیاوە، كە نەتەوە خاوەن وڵاتە خۆشگوزەرانەكانیش وا دوور نین، كە هیچ ئامانجێكی نەتەوەییان نیە هەوڵی بۆ بدەن و تەنها سەرقاڵی پێشخستنن، كەچی ئێمە نازانین چی ئازارمان دەدات و نازانین بەرگریكار و دژی چی بین، هیچ نەتەوەیەك نیە پیرۆزیەكانی پێشێل بكرێن و بەشێك خەڵكەكەی دڵخۆشبن پێی و بچنە سەنگەری سوكایەتی كەرانەوە، كەس هێندەی كورد چەپڵە بۆ دوژمنانی خۆی لێ نادات، تاكە نەتەوەین كە پێویست ناكا دوژمن بۆ كەسێك بگەڕێ كاری بۆ بكات و ببێتە نۆكەری چونكە ئەوەندە زۆرن سەرەی بۆ دەگرن.

نابێت هیچ پاساوێك هەبێ بۆ ئەوەی مرۆڤ دژی خاك و خەڵكی خۆیبێت، كەچی لە داخی دەسەڵاتی یەكیەتی و پارتی و شەریكەكانیان، ڕقمان لە نەتەوەیە و ڕقمان لە زمان و خاكمانە و ئەمەش گەورەترین مەترسیە بۆ داهاتوو، دەسەڵاتی پارتی پێ قبوڵ نیە و خۆی بە ڕیفۆرمخواز و ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی ڕابردوو دەزانێ، كەچی بە شانازیەوە ڕقی لە گەشەی شاری هەولێرە و حەز ئەكا دهۆك ئاو بیبات، یەكیەتی پێ قبوڵ نیە و خۆشی ناوێ، كەچی سلێمانی وەك دوژمن تەماشا دەكات، بەناوی دژایەتی پارتیەوە هەموو پرسەنەتەوەییەكانمان خستۆتەوە كۆشی مامەڵەی حیزبیانەوە، ئەمە هەڵە گەورەكەیە

لە كاتێكدا هەمیشە و لە هەموو دنیا پرسە نەتەوەییەكان ڕەوایەتیان هەیە كەچی ئێمە بۆ خۆمان لە دژایەتیدا تێكەڵمان كردوە و هەموو خەتە سورە نەتەوەییەكانمان شكاندون كە بە دڵنیاییەوە بە زیانی ئێستاو نەوەكانی داهاتووشمان كۆتایی دێت، چونكە نەوەیەك بەرهەم دەهێنین بێ هێڵی سور و وەستاو و چۆكدادەر لەبەردەم هێڵی سوری ئەوانیتر و نەتەوەیتردا. 

لە ڕووی هەستی ئاینیشەوە ، دۆخەكە زۆر باشتر نیە، هەنگاوەكان و هەڵوێستەكان دەچنەوە چوارچێوەی پلانەكانی ئەوان بەهۆی پلانداری ئەوان و بێ پلانی ئێمەوە، ئەوان پلان داڕێژەر و ئێمەش ئامادە بۆ پەرچەكردار، خۆمان دەبینە جێبەجێكاری پلانەكانیان بێ ئەوەی بزانین و خوێندنەوەی بۆ بكەین، ئێمە شوێن هەڵای میدیایەك دەكەوین كە ئەوانیتر ئاراستەی دەكەن و ئێمە یان تەماشاكەرین یان كۆمێنت نوس




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif