سەرۆك كۆمار تائكید لە بەگژداچونەوەی گەندەڵی دەكاتەوە

ليست هناك تعليقات



سەرۆك كۆمار جەختدەكاتەوە لەگرنگی دیوانی چاودێری دارایی لە پارێزگاریكردن لە دارایی گشتی و بەگژاچونەوەی گەندەڵی

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/١٠/٥ لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە رافڵ یاسین خزەیر سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی بە وەكالەت.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەگرنگی رۆڵی دیوانی چاودێری دارایی لە پارێزگاریكردن لە دارایی گشتی و بەگژاچونەوەی گەندەڵی ئیداری و دارایی و پەرەپێدانی سیستەمی ئیداری لە دامەزراوەكانی دەوڵەت كە پرەنسیپی پاكی و بێگەردی پتەو بكات، ھاوکات پشتیوانی تەواوی خۆشی دووپاتكردەوە بۆ ئەو رێوشوێنانەی كە گیراونەبەر لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە.

لەلای خۆیەوە رافڵ یاسین ستایشی گرنگیدان و پشتیوانی سەرۆكی كۆماری كرد، بۆ كارەكانی دیوانی چاودێری دارایی لە بەجێ گەیاندنی ئەركەكان و پەرەپێدانی كارەكان و كەمكردنەوەی ئەو ئاستەنگانەی رووبەروویان دەبێتەوە، هەروەها وردەكاری كاری دیوان و پلانی دانراو بۆ داهاتوو بۆ سەرۆك كۆمار خستەروو.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif