ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٣٨ ملیۆن و ٣٦٤ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و ٩٠ هه‌زار و ٨١١ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٣٨ ملیۆن و ٣٦٤ هه‌زار و ٥١٩ كه‌س، ٢٨ ملیۆن و ٨٥١ هەزار و ٧٠٤ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و هەشت ملیۆن و ٤٢٢ هەزار و چوار کەسیش لەئێستادا، هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا، هەشت ملیۆن و ٩٠ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٢٠ هەزار و ٨٧٣ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق