٠شێوازی دڕندانەی ئەشکەنجەی لەسەر تاقیکرایەوە لەسەر دەستی پیاوەکانی هیتلەر، بێ ئەوەی دان بە یەک وشەدا بنێت و یەک زانیاری ئینگلیز و فەرەنسییەکان ئاشکرا بکات، خاتونیكی موسڵمانەو باوکی کەسایەتییەکی جیهانیی بوو. نور عینایه‌ت خان، ئه‌و خانمه هندییه‌ى دڕنده‌یى نازییه‌كانیش چۆكى پێدانه‌دا، ته‌نانه‌ت به نۆره ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌ستدرێژى سێكسییان ده‌كرده سه‌ر، له كۆتاییدا بێهیوابوون له‌وه‌ى ئیعتیراف بكات.
نورخان له سه‌رده‌مى جیهانى دووه‌م، سیخوڕێكى كارامه‌ى هاوپه‌یمانان بوو دژى هیتله‌ر كارى ده‌كرد، به زانیارییه به‌نرخه‌كانى بۆ ئینگلیز له‌و سه‌رده‌مه‌دا زیانى گه‌وره‌ى به ئه‌ڵمانیا گه‌یاند و پلانه‌كانى ئاشكرا ده‌كردن، شوێنى چه‌كه‌كانى دیاریده‌كردن و و به ئامانج ده‌گیران، ئه‌م خانمه به ته‌مه‌نێكى كه‌مه‌وه كارى مه‌ترسیدارى ده‌كرد، كاتێك ئاشكرابوو دڕندانه‌ترین شێوه‌كانى ئه‌شكه‌نجه‌ى له‌گه‌ڵدا تاقیكرایه‌وه، به‌ڵام هیچ سودى نه‌بوو ئه‌م كچه جیڕه نه‌ك ملى نه‌ده‌دا، به‌ڵكو چه‌ندین جار هه‌وڵى هه‌ڵاتنى دا‌و جارێكیش توانى هه‌ڵبێت.
نور ساڵى ١٩١٤ له روسیاى قه‌یسه‌رى له دایك بووه، باوكى نور (عینایه‌ت خان) بوو مۆسیقى و شاعیرى هندى، نه‌وه‌ى خێزانێكى گه‌وره‌ى مسوڵمانى باكورى هینده، كه دامه‌زرێنه‌رى یه‌كه‌مى بزوتنه‌وه‌ى ته‌سه‌وفى جیهانییه، كه‌سایه‌تییه‌كى جیهانى بوو كه هه‌مووان رێزیان ده‌گرت.
باپیرى باوكى ده‌كاته سوڵتان تیپۆ كه یه‌كێك له‌و پادشایانه‌ى هیند بووه رووبه‌ڕووى ده‌سه‌ڵاتى داگیركارى به‌ریتانى وه‌ستاوه‌ته‌وه، بڕیارده‌ده‌ن هه‌ڵبێن و له سوریا بژین، دواى شۆڕشى شیوعییه‌كان له ساڵى ١٩١٧و هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ئه‌هلى له روسیا، ئه‌م خێزانه روسیا به‌ره‌و به‌ریتانیا جێده‌هێڵن پاشان ده‌چنه فه‌ره‌نسا.
نور له فه‌ره‌نسا ده‌ست به خوێندن ده‌كات له زانكۆى سۆربۆن، بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس له ده‌رونناسى به‌ده‌ستده‌هێنێت به‌ڵام دواى مردنى باوكى، له باوكییه‌وه به میراتى خه‌وشه‌ویستى مۆسیقاى بۆ مابووه‌وه، هه‌روه‌ها له نوسیندا به‌توانا بوو ستونێكى هه‌فتانه‌ى له رۆژنامه‌ى لافیغارۆى به‌ناوبانگى فه‌ره‌نسى هه‌بوو چیرۆكه‌كانى سه‌رده‌مى منداڵى له هندستان ده‌گێڕێته‌وه.
له ساڵى ١٩٣٩كتێبێكى به ناونیشانى(٢٠ چیرۆک لە جاکارتا)، له هه‌مان ساڵ ئه‌دۆڵف هیتله‌رى سه‌رۆكى ئه‌وكاتى ئه‌ڵمانیا شه‌ڕى له‌گه‌ڵ وڵاتان راگه‌یاند و یه‌كێك له ئامانجه‌كانى فه‌ره‌نسا بوو. نور له‌و كاته‌دا بڕیار ده‌دات وه‌ك په‌رستارى خۆبه‌خش له مانگى سوورى فه‌ره‌نسى كار بكات، دواى كه‌وتنى ده‌سه‌ڵاتى فه‌ره‌نسا به ده‌ستى نازییه‌كان، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى به‌ره‌و به‌ریتانیا هه‌ڵدێت.
نور له به‌ریتانیا په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان دروست ده‌كات و ده‌بێته ئه‌ندامى گروپێكى ده‌سته‌بژێر. دواتر وه‌ك سیخوڕێك خۆى ته‌رخان ده‌كات بۆ خزمه‌تى ئینگلیز و كاركردن دژى نازییه‌كان. به‌پێى راپۆرتى ئه‌و لیژنه‌ى سه‌ره‌تا سه‌رپه‌رشتیى راهێنانه‌كانیان ده‌كرد ره‌تیان كرده‌وه، نوسیبوویان عاتیفییه‌و ئاماده نییه بۆ ئه‌م خزمه‌ته به‌ڵام پێداگریى بۆ خزمه‌تكردن، وایكرد كه هانى ئینگلیزه‌كان بدات داواكارییه‌كه‌ى بۆ كاركردن په‌سه‌ند بكه‌ن.
به‌ناوى مادلین-ه‌وه سه‌فه‌رى كرد، به‌ره‌و فه‌ره‌نسا بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك سیخوڕ‌ى ئینگلیز كار بكات، په‌یوه‌ندى كرد به شانه‌یه‌كى به‌رگرى فه‌ره‌نسییه‌وه، له‌و كاته‌دا ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه كه سیخوڕێكى هیتله‌ر دزه‌یكردووه‌ته‌وه نێو ریزه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه نور سارد ناكاته‌وه و سوور ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوكردنى داواكارییه‌كانیان. ئه‌گه‌رچى پۆلیسى نهێنى نازییه‌كان، زۆربه‌ى هاوڕێكانیان كوشتبوو به‌ڵام ئه‌مه رێگرى نه‌كرد له كاره‌كه‌ى نوور.
نوور هه‌ستا به دروستكردنى تۆڕێكى سیخوڕ‌ى تایبه‌ت به‌خۆى، چه‌ندین جار ناوى خۆى گۆڕى، باشى و جوانییه‌كه‌ى به‌كارهێنا به خه‌ڵه‌تاندنى سه‌ربازه ئه‌ڵمانییه‌كان و وه‌رگرتنى زانیارى لێیان و پاشان گواستنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان بۆ به‌ریتانیا.
نور له كاره سیخوڕییه‌كانى پشتى به ژنان ده‌به‌ست به دیاریكراوى ژنه فه‌ره‌نسییه‌كان، له ماوه‌ى ساڵ و نیوێكدا نور توانى چه‌ندین پێگه‌ى سه‌ربازیى نازییه‌كان دیارى بكات ئه‌وه‌ش به سوود وه‌رگرتن به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى كه دروستیكردبوون، پلانه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌ڵمانیاى ده‌ستده‌كه‌وت و دزه‌ى پێده‌كردن بۆ به‌ریتانیا.
تا ساڵى ١٩٤٣ نور به چڕى كارى ده‌كرد، له‌و ساڵه‌دا خوشكى یه‌كێك له سیخوڕه‌كانى تۆڕه‌كه‌ى نوور زانیاریى ده‌ربارى نورى عینایه‌ت خان ده‌دات به ئه‌فسه‌رێكى ئه‌ڵمانى به‌ناوى گۆستاڤۆ..لێره‌وه كاره‌كه له نوور تێك چوو به خێرایى ده‌ستگیركرا و گواسترایه‌وه بۆ سه‌ربازگه‌یه‌ك له رۆژئاواى ئه‌ڵمانیا.
بۆ ماوه‌ى ١٠مانگى ته‌واو ده‌ستبه‌سه‌ر بوو ئازارى هه‌موو جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كى چه‌شت، ته‌نانه‌ت سه‌ربازه ئه‌ڵمانییه‌كان به‌سه‌ره ده‌ستدرێژى سێكسییان ده‌كرده سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ى دانبنێت به‌وه‌ى كه سیخوڕ‌ى به‌ریتانیایه و تۆڕى سیخوڕ‌ى دروستكردووه.
به‌ڵام نور ره‌تیكرده‌وه دان به هیچ كام له تۆمه‌ته‌كاندا بنێت، ته‌نانه‌ت زیاد له جارێك هه‌وڵى هه‌ڵاتنى دا، دواى تاقیكردنه‌وه‌ى هه‌موو جۆره‌كانى ئه‌شكه‌نجه ئه‌ڵمانییه‌كان بێهیوابوون له‌وه‌ى نور دانبنێت به تۆمه‌ته‌كاندا.
توانى هه‌ڵبێت دواى ئه‌وه‌ى سه‌قفى زیندانه‌كه‌ى كون كرد، به‌ڵام دواى ده‌ستگیركردنه‌وه‌ى بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌ركرا دواتر گواسترایه‌وه بۆ یه‌كێك له سه‌ربازگه‌كان، ساڵى ١٩٤٤ فه‌رمانى گوله بارانكردنى جێبه‌جێكرا، ساڵێك پێش كه‌وتنى ده‌سه‌ڵاتى هیتله‌ر و نازییه‌كان.
دواى كوشتنى هه‌ریه‌كه له فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا مه‌راسیمى رێزلێنانى گه‌وره‌یان بۆ ئه‌نجامدا، به‌ریتانیا دواى كوشتنى مه‌دالیاى رێزلێنانى سه‌لیبى جۆرجى پێبه‌خشى كه به‌رزترین مه‌دالیاى رێزلێنانه مه‌ده‌نییه‌كان بتوانن به‌ده‌ستیبهێنن، فه‌ره‌نسا مه‌دالیاى خاچى جه‌نگى پێبه‌خشى، وه په‌یكه‌ریان له فه‌ره‌نسا بۆ دروستكرد، ساڵى ٢٠١٢ش له به‌ریتانیا به ئاماده‌بوونى خێزانى پادشایه‌تى په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ى لابرا.
ده‌سته‌ى كه‌لتورى به‌ریتانى ساڵى ٢٠٢٠ له‌وحه‌یه‌كى شینى تایبه‌تى بۆ دانا كه ناوى نور و خێزانه‌كه‌ى له‌سه‌ر نوسراوه‌و وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ناوى له‌بیر نه‌كرێت و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى كه پێشكه‌شیكردووه به به‌ریتانیا. وه‌ك یه‌كه‌م"پاڵه‌وان"ى موسڵمان ناوى ده‌هێندرێت كه كوژراوه له لایه‌ن هاوپه‌یمانان له شه‌ڕى جیهانیى دووه‌م هه‌روه‌ها وه‌ك نمونه‌یه‌ك بۆ ژنێك كه دۆستى پێكه‌وه‌ژیان بووه كه پردێك بووه له نێوان دین و مه‌زهه‌به‌كان، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌ریتانیا به‌سه‌ر هیندستانیدا هێناوه له زه‌مه‌نى ئیستعماردا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق