سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/١٠/٣ لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق.
لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانی ئاسۆی هاریکاری هاوبەش لە سەرجەم بوارەکاندا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دراوسێ بکات.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە دواین پەرەسەندنە سیاسییەکانی گۆڕەپانی ناوچەکە و گرنگی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە و پابەندبوون بە دیالۆگ و بەهێزکردنی ئاسایش و ئاشتی هەرێمایەتی.
هەر لە دیدارەدا جەختکرایەوە لە پێویستی پاڵپشتیکردنی رێوشوێنەکانی حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەکان و چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و سەپاندنی یاسا، ھاوکات ئاماژەشکرا بۆ ئەوەی سەقامگیری عێراق و تێپەڕاندنی قەیرانەکانی ناوچەکە گرنگ و پێویستە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و هەنگاونان بەرەو رەخساندنی گەشەپێدان و هاریکاری هاوبەش.
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیری عێراق و پتەوکردنی بەردەوامی پەیوەندی ئابووری و کۆمەڵایەتی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دراوسێ دووپاتکردەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق