بێرون عمر فتاح
-
خەڵاتی نۆبڵ بەناوی (ئەلفرێد نۆبڵ ) زانا و ئەكادیمی و سەرمایەدار و چاكەخوازی سویدییە .
لە ساڵی (1833)لەدایكبووە لەساڵی (1896) كۆچی دوایی كردووە.
ئەو خەڵاتەی بەناوی خۆیەوە داناوە، كە مەدالیایەكی زێڕی (240) گرامی یە ناوو وێنەی خۆی لەسەرە و دیوی پشتەوەی ناوی وەرگری خەڵاتەكەی لەسەر دەبێت، لەگەڵ بڕوانامەیەكی دبلۆم و بڕەپارەیەكی (10) ملیۆن كرۆنی كەنزیكەی (1) ملیۆن دولاری ئەمریكیە، جگە لەو ئیمتیازە مادیە ، ئیمتیازێكی گەورەی مەعنەویی جیهانیشی هەیە.
ساڵانە دەدرێتە ئەوكەسانەی كە خزمەتی مرۆڤایەتیان كردووە لە بوارە جیاجیاكاندا یان لە بواری ئاشتی و برایەتیدا لە نێوان نەتەوەكاندا یان ئاین و بیروڕاجیاكاندا ڕۆڵی گێڕابێت .
لە ساڵی (1901) وە دەست بە دابەشكردنی ئەم خەڵاتە كراوە.
زۆربەی وڵات و گەل و نەتەوە و ئاین و مەزهەبە جیاوازەكان نوێنەریان ئەم خەڵاتەی وەرگرتوە .
چەند كەسیش خەڵاتەكەیان ڕەتكردۆتەوە .
خەڵاتی نۆبڵ بە بەناوبانگترین خەڵات دادەنرێت لە جیهاندا و هیچ خەڵاتێكی تر ڕكابەری خەڵاتی نۆبڵی بۆ نەكراوە
خەڵاتەكەش ساڵانە لە (12/10) ی هەموو ساڵێك دەبەخشرێتە كەسی شایستە كە لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە كەسەكان دەستنیشان دەكرێن .
خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ خەڵاتێكە هەموو ساڵێك لە وڵاتی نەرویژ پێشكەشی ئەو كەسانە دەكرێت كە زۆرترین هەوڵیان بۆ پەرەپێدانی ئاشتی و برایەتی و پێكەوەژیانە لە نێوان نەتەوەكاندا .
لەنێو سەنتەری ئاشتی نۆبڵ وێنەی سەرۆك و نوێنەری نەتەوە و ئاین و ڕەنگە جیاوازەكان دەبینرێت ،جگە لە نوێنەری نەتەوەی (كورد) كە وەك هەمیشە و وەك هەربوارێكی تر مافی ژێر پێخراوە ، ژێرپێ خستنی مافەكانی گەلی كورد لە ڕوی نەتەوەیی و نیشتمانی و مافی مرۆڤەوە بەردەوامە ، لە پێدانی خەڵاتی ئاشتیش بێبەش كراوە ،كە لەمێژودا ڕۆڵی گرنگی گێڕاوە لە ڕوی ئاشتی و پێكەوە ژیان و برایەتی و یەكترقبوڵكردن ،بەدرێژایی شۆڕش و خەباتی نەبڕاوەی خۆی، كەخاوەنی چەندین كەسایەتی بەرزی ئاشتیخوازبوەو هەیە ،بەڵام لەو بوارەشدا مافەكانی پێشێل دەكرێت و غەدری لێدەكرێت ، چ وەك گەلێكی زوڵملێكراوو چەوساوە چ وەك گەلێكی ئاشتیخواز ، لە سایەی سیاسەتی بەرژەوەندخوازانەی زلهێزوبەرژەوەند پەرستەكاندا ،بابەتی خۆیی كوردیش وەك هەر بابەتێكی تر با بوەستێت.
تێبینی //وێنە(( سەنتەری نۆبڵی ئاشتی)) یە لە ئۆسلۆی پایتەخــتی نەرویج .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق