چاپكردنی دراوی زیاتر نرخی دیناری عیراقی دەڕوخێنێت

ليست هناك تعليقات



ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت "چاپكردنی هەر بڕە پارەیەك ئەگەر پاڵپشتیی دارایی نەبێت، ئەوا دەبێتەهۆی داڕمانی نرخی دیناری عیراقی".

شیروان زرار، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی "چاپكردنی هەر بڕە دراوێكی نەختینەی عیراقی لە بنەڕەتدا پەیوەندی بە قەبارەی پاڵپشتی داراییەوە هەیە بۆ دراوی قورس لە بانكی ناوەندیی عیراق".

هێمای بۆ ئەوەشكردوە، چاپكردنی هەر بڕە پارەیەك بەبێ‌ بونی ئەو پشتگیریە دەبێتەهۆی داڕمانی نرخی دیناری عیراقی، هەروەك بانكی ناوەندیی یەدەگی پێویستی هەیە و پێویستی بە چاپكردنی هیچ بڕە دراوێكی دیكە نییە.
هەروەها شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق تەئكیددەكاتەوە، ئەو قسانەی باس لەوەدەكەن بانكی ناوەندیی دراوی زیاتر چاپ دەكات و دەیخاتە بازاڕەوە، راست نین و بانكەكەش خۆی رەتیكردوەتەوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif