ئه‌مڕۆ لە بازاڕەکانی دراو لە تورکیا، بەهای دۆلار بەرامبەر بە لیرەی تورکی به بەرزبوونەوە ده‌ستیپێكرد و نرخی یەک دۆلار به 7.97 لیرە بوو، بەڵام لە كاژێر 09:15ی خوله‌ك بەدواوە نرخی یەک دۆلار گەیشتە هەشت لیرە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی بێبەهابوونی لیرەیە، لە مێژووی ئەو دراوەدا.
دوێنێ یه‌كشەممە 25ی تشرینی دووەم، لە کاتی داخستنی بازارە دارایییەکانی تورکیا، یەک دۆلار بەرامبەر بە 7.95 لیرە بوو لە بۆرسەی ئیستەنبووڵ. ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌های دۆلار بەرامبەر بە لیره بە بەرزبوونەوە ده‌ستیپێكرد، له كاژێر نۆ بەدواوە یەک دۆلار بەرامبەر 8.02 لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە رۆژی 6ی ئابی 2020ـەوە، بەهای هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە سەرووی حەوت لیرەی تورکی مامەڵەی پێدەکرێت و ئابووریناسان ئاماژە بە هەڵکشانی زیاتری بەهای دراوی بیانی لە بەرامبەر لیرەی تورکی دەکەن.
بەشێک لە ئابووریناسان ئاماژە بەوەدەکەن، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دەگاتە ئاستی نزیکەی 10 لیرە.
دابەزینی بەهای لیرە، هاوکاتە لەگەڵ تاقیکردنەوەی سیستمی S400ی رووسی لەلایەن تورکیاوە، پێشتر بەرپرسانی ئەمریکا هەڕەشەیان لە تورکیا کردبوو کە لە بەرامبەر تاقیکردنەوەی سیستەمە بەرگرییەکە، کاردانەوەیان دەبێت، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی یەکشەممە لە شاری مەلەتێی باکووری کوردستان رایگەیاند گوێ بە هەڕەشەکانی ئەمریکا نادەین.
بلوومبێرگ: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هۆكاری بێبه‌هابوونی لیره‌یه
ئاژانسی بلوومبێرگ و رۆژنامه‌ی فاینانشڵ تایمز، بێبه‌هابوونی لیره‌ی توركی بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
هه‌ردوو سه‌رچاوه جیهانییه‌كه: بێبه‌هابوونی لیره‌ی توركی بۆ شه‌ش خاڵی سه‌ره‌كیی ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه بریتین له كه‌می رێژه‌ی سووی بانكی، پاشه‌كشه‌كردنی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی له توركیا، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سیسته‌می ئێس-400، گرژییه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، شه‌ڕی هه‌رێمی قه‌ره‌باخ و كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاژانسەکە دەڵێت له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا پێشهاتی زۆر خێرا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا روویانداوە، كه سه‌رجه‌میان هۆكاربوون بۆ داته‌پین و بێبه‌هابوونی لیره‌ی توركی. له‌مانه‌ش سووكایه‌تیكردنی ئه‌ردۆغان به ماكرۆن و ناساندنی به نه‌خۆشیی ده‌روونی، لێدوانی مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی ئیسلامۆفۆبیا كه گوتبووی مامه‌ڵه‌ی ئه‌وروپییه‌كان له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌كان وه‌ك مامه‌ڵه‌ی ساڵی 1920 بوو له دژی جووه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزا بۆ سه‌ر توركیا به‌هۆی سیاسه‌تی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و دواترین گوتاری ئه‌ردۆغان له دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا كه گوتبووی: "ئه‌مریكا نازانێ له‌گه‌ڵ كێ سه‌ما ده‌كات. ئه‌گه‌ر نیازی گه‌مارۆ و سزادانی توركیاتان هه‌یه، به‌زووترین كات بیكه‌ن".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق