هەدەپە: لەم هەڵبژاردنەدا دەسەڵات دەهێنینە خوارەوە

ليست هناك تعليقات



لە گوتاری کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا دەسەڵاتی تورکیا لە حوکم دوور دەخەنەوە.

لەبارەی ئەو گوشار و دەستگیرکردنەی حکومەتی تورکیا لەسەر هەدەپە جێبەجێی دەکات، میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی هەدەپە گوتی، "تاکە بابەت کە دەسەڵات بە شێوەی سیستماتیک و پلانبۆدانراو جێبەجێی دەکات، هێرشکردنە سەر هەدەپەیە. ئێمە پێیان دەڵێین ئەمە بێهودەیە! بەڵام بێهودەتر ئەوەیە کە ئەوان لەم گوتەیەمان تێناگەن."

سانجار ئاماژەی بەوە دا، "ئێمە رێگەچارەیەکی کاریگەرترمان گرتووەتەبەر کە ئەویش بەهێزترکردنی خەبات و کۆششە. لەمەودوا هەتا زیاتر هێرش بکەن، زیاتر لەوە تێدەگەن کە شکستیان هێناوە، بەڵام ئیدی کار لەکار دەترازێت."

هاوسەرۆکی هەدەپە باسی لەوە کرد، حکومەت لە ماوەی تەنیا ئەم مانگەدا سەتان هەدەپەیی دەستگیرکردوون کە هیچ یەکێکیان بەڵگەیەکی دروستیان لەسەر نییە. 

بەپێی رۆژژمێری هەڵبژاردنەکانی تورکیا، دەبێت حوزەیرانی 2023 هەڵبژاردنی پەرلەمانی بکرێت، بەڵام پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن پێیانوایە تورکیا بەم دۆخەی ئێستاوە ئەستەمە بگاتە وادەی دیاریکراوی خۆی. 

سانجار لەبارەی هەڵوێست و ئامادەکاریی پارتەکەیەوە گوتی، "ئەوەی ترسی راستەقینەیە لەسەر ئەم دەسەڵاتە، هەدەپەیە. هەدەپە لەم هەڵبژاردنەدا ئەو دەسەڵاتە لادەدات. تاوەکو وادەی هەڵبژاردنیش گەورەترین و کاریگەرترین خەبات و کۆشش هەر هەدەپە دەیکات."

هاوسەرۆکی هەدەپە رەخنەی لە سیاسەتی ئاکپارتی گرت بەوەی لە سنووری شرناخ، لە رێی ژمارەیەک بەکرێگیراوەوە پەیوەندی بە لایەنگرانی هەدەپەوە دەکەن و داوایان لێدەکەن بۆچوونیان بگۆڕن. 





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif