سەبارەت بە سوتاندنی بارەگای لقی بەغدادی پارتی، ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە پارێزگای سلێمانی، پەیامێكی ڕاگەیاند كە تیایدا هاتوە: جۆرە ڕەفتارانە دەبێتەهۆی ئاڵۆزی نێوان پێکھاتەکانی ئێراق وجارێکی دیکە ئێراق دەگەڕێنێتەوە بۆدۆخی جەلادوو قوربانی لەکاتێکدائەوهێزانەی حوکمی بەغدا دەکەن ڕۆژگارێک قوربانی بوون ناکرێ ئێستاڕۆڵی جەلاد ببینن
دەقی پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی ـ هەڵەبجە
سەبارەت بەسوتاندنی بارەگای لقی پارتی لەبەغدا
هاوڵاتیانی بەڕێز لەکاتێکدا ئێراق لەدۆخێکی سەختی سیاسی وئابوری و تەندروستی دایە لەبری ئەوەی هەمولایەک هەوڵی چارەسەرکردن بدەن کەچی تاقمێکی لەیاسادەرچوو پەلاماری بارەگای پارتی دەدەن وئاڵای کوردستان دەسوتێنن ، ئەم جۆرە ڕەفتارانە دەبێتەهۆی ئاڵۆزی نێوان پێکھاتەکانی ئێراق وجارێکی دیکە ئێراق دەگەڕێنێتەوە بۆدۆخی جەلادوو قوربانی لەکاتێکدائەوهێزانەی حوکمی بەغدا دەکەن ڕۆژگارێک قوربانی بوون ناکرێ ئێستاڕۆڵی جەلاد ببینن ، بۆیەسەرەڕای شەرمەزارکردنی ئەم جۆرە ڕەفتارانە ، پێویستە حکومەتی ئێراق بەجدی کار لەسەردادگای کردنی ئەوکەسانەبکات کەلەپشتی ئەم ڕەفتارانەوەن
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
سلێمانی ـ هەڵەبجە
پ . د . ک
١٧ـی ١٠ـی ٢٠٢٠
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق