سبەی دوابڕیار دەدرێت و ئەگەری دواخستنی خوێندن هەیە بۆ ئەم وادەیە

ليست هناك تعليقات


 وەزیری پەروەردە ئاشكرای كرد، سبەی یەكشەممە 1/11/2020، لیژنەی باڵای رووبەڕوو بوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست لەبارەی پرۆسەی خوێندن دەدرێت.

بەپێی زانیاریەکانی کوردپلات، ئەگەری ئەوە هەیە پرۆسەی خوێندن بۆ ١/١/٢٠٢١ دوابخرێت و وەك ڕێکارێکی خۆپارێزی بەرامبەر پەتای کۆرۆنا.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "سبەی لیژنەی باڵای رووبەڕوو بوونەوەی كۆرۆنا بۆ تاوتوێكردنی پرۆسەی خوێندن كۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست دەدرێت".

سەبارەت بە ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە ناوەندەكانی خوێندن، گوتی: "داتاكانمان داوەتە وەزارەتی تەندروستی و سبەی وەزارەتی تەندروستی رای خۆیان لەسەر دۆخی قوتابخانەكان پێشكەش دەكەن".

وەزیری پەروەردە، جەختیكردەوە: "ئێمە سەلامەتی قوتابی و مامۆستایانمان لا گرنگە، سەرەتا ویستمان تەنھا قۆناغی 12ی ئامادەیی ببرێنەوە ناو پۆلەكان، بەڵام كە زانیمان خوێندنی ئەلیكترۆنی بۆ پۆلی یەكەم و دووەمی بنەڕەتی ناگونجێ بڕیاردرا ئەوانیش بچنەوە ناو پۆلەكان. پێشتریش گوتومانە چەند ھەفتەیەك وەك تاقیكردنەوە دادەنێت، ھەركاتێك زانیمان مەترسی دروست دەبێت بڕیاری پێویست دەدەین".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif