كۆسرەت ڕەسول پایامێكی بۆ هاوسەرۆكانی حیزبەكەی نارد

ليست هناك تعليقات



كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی كرد و رایگه‌یاند، له‌رێگه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌وه‌ ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌، رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر و كۆتایی به‌و كاره‌ نایاساییانه‌ بهێن كه‌ له‌مه‌رزه‌كان ئه‌نجامده‌درێن.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له‌ نوسراوێكی فه‌رمیدا كه‌ ئاراسته‌ی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی كردوه‌ رایگه‌یاند، له‌كاتێكدا كوردستان به‌دۆخێكی یه‌كجار سه‌ختی ئابوریدا تێپه‌ڕده‌بێت و ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان له‌ئاستێكی زۆر خراپدایه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت له‌كاتی خۆیدا موچه‌ دابه‌شبكات و فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران له‌چاوه‌ڕوانی هاتنی موچه‌كانیانن، له‌ملاشه‌وه‌ گه‌نده‌ڵی په‌ره‌ی سه‌ندوه‌ و ورده‌ ورده‌ فراوان بوه‌.
به‌گوێره‌ی ئه‌و دیكۆمێنت و راپۆرتانه‌ی رۆژانه‌ به‌ده‌ستمان ده‌گات، به‌داخه‌وه‌ له‌مه‌رزه‌كانی په‌روێزخان و باشماخ و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ كاری نایاسایی زۆر ئه‌نجامده‌درێت

هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ده‌ڵێت، "به‌گوێره‌ی ئه‌و دیكۆمێنت و راپۆرتانه‌ی رۆژانه‌ به‌ده‌ستمان ده‌گات، به‌داخه‌وه‌ له‌مه‌رزه‌كانی په‌روێزخان و باشماخ و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ كاری نایاسایی زۆر ئه‌نجامده‌درێت، كه‌ ئه‌م كارانه‌ بونه‌ته‌ هۆی خراپی ناوبانگی یه‌كێتی و دواجار له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاكانی حزبه‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان ده‌شكێنه‌وه‌، له‌رێگه‌ی ئه‌م نامه‌ فه‌رمیه‌وه‌ ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر و كۆتایی به‌و كاره‌ نایاساییانه‌ بهێنن".
هه‌ر كه‌سێك له‌ هه‌ر پله‌ و پۆستێك بێت ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و سزا بدرێت


سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی له‌په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، "هه‌ر كه‌سێك له‌ هه‌ر پله‌ و پۆستێك بێت ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و سزا بدرێت، له‌ئه‌گه‌ری هه‌نگاو نه‌هاویشتنتان و رێگری نه‌كردن له‌م كارانه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاتانه‌ی كۆنگره‌ پێمان دراوه‌ هه‌نگاوی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر".
مێژوی خه‌بات و قوربانیدانی یه‌كێتی بۆ دابینكردنی ژیانێكی خۆشگوزه‌ران بو بۆ كوردستانیان، نه‌ك ئه‌نجامدانی كاری نایاسایی

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "مێژوی خه‌بات و قوربانیدانی یه‌كێتی بۆ دابینكردنی ژیانێكی خۆشگوزه‌ران بو بۆ كوردستانیان، نه‌ك ئه‌نجامدانی كاری نایاسایی له‌سنوری قه‌ڵه‌مڕه‌وی حزبه‌كه‌مان، له‌رابردوشدا هه‌میشه‌ یه‌كێتی پێشه‌نگ بوه‌ له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، بۆ ئێستا و ئاینده‌ش ده‌بێت به‌هه‌مانشێوه‌بێت.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif