چاودێرێكی سیاسی پێی وایە لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا، هێزە تایفیەکان پاشەکشە دەکەن و فشارەكانی شەقامیش بەردەوام دەبێت
سالار محمود، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، لە بابەتێكدا نوسیویەتی: عیراق دوای هەڵبژاردن پێدەنێتە قۆناغێکی جیاوازترو هێزە تایفیەکان پاشەکشەی زۆر دەکەن. لەدوای تەواوکردنی بازنەکانی کەرکوک و موسڵ بانگەشەی ناڕاستەوخۆو پێشوەختی هەڵبژاردن دەست پێ دەکات.
دەقی نوسینەكەی سالار محمود
-
هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق پێگەی لایەنەکان دەگۆڕێت
ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێش وەخت دەکرێت و لیستی تاکەکەسی و فرە بازنەیی ململانێیەکی گەرم دروست دەکات. عیراق دوای هەڵبژاردن پێدەنێتە قۆناغێکی جیاوازترو هێزە تایفیەکان پاشەکشەی زۆر دەکەن. لەدوای تەواوکردنی بازنەکانی کەرکوک و موسڵ بانگەشەی ناڕاستەوخۆو پێشوەختی هەڵبژاردن دەست پێ دەکات.
فشاری شەقام لەسەر پەرلەمانی عیراق بەردەوام دەبێت تا پەسەندکردنی یاسای مەحکەمەی ئیتحادی و دانانی ئەندامانی نوێی دادگای ئیتحادی.
بە فشاری شەقام ئەم گۆڕانکاریانە کران
یەکەم: حکومەتی عادل عەبدولمەهدی لەکارخرا.
دووەم: ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق هەڵوەشایەوە.
سێیەم: ئەندامانی کۆمسیۆنی هەڵبژارن گۆڕدران.
چوارەم: یاسای نوێی هەڵبژاردن لەپەرلەمان پەسەند کرا.
پێنجەم: حکومەتێکی کاتی متمانەی پێدرا.
شەشەم: کاتی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاریکرا
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق