نجم الدین حاجی زەڵمی
خوێندکاری دکتۆرا..
-
لەگەڵ پێشەکەوتنی تەکنەلۆژیاو بڵاوبونەوەی لەدنیادا، پەرەپێدانی ئەم تەکنەلۆژیایە چ کۆمپیوتەر وەیاخود موبایلی زیرەک، بەشێوەیەکی ناتەندروست و بێ پلان بڵاوکردنەوەیی لەهەرێمی کوردستان،ئەمەدیاربووتەنها سەرمایەدارە بێویژدان وسیاسیەچاوجنۆکەکانی ئەم هەرێمە ئامانجیان کپ کردنەوەوکەمکردنەوەی فشاری دەروونی تاک پاشان قازانج(ربح)بووە، بێ گوێدانە لایەنە خراپ و نێگەتیڤەکانی کەلێی دەوەشێتەوە..
ئالێرەوە من دەمەوێ بەدەر لەوەی سەرەوە ئاماژەم پێدا ، دەمەوێ سودێکی کەی میدیاو سۆسیال میدیاو تەکنەلۆژیای سەردەم بخەمە ڕوو .کەبەجۆرێک لەجۆرەکان خزمەتی بازرگان و سیاسیەبازرگانەکان و ئەم حکومەتەبێ پلان وبێ باکەی ئەم کوردستانە دەکات.
ئەویش بزانیین تاچەند سۆسیال میدیایە خزمەتی بەمانە کردووە لەدەرچەودەلاقەیەکی ترەوە. فشار ی دەروونی بریتیەلەسەرجەم ئەوهۆکارە دەرەکی وناوەکیانەی خودی مرۆڤ کەکاردەکەنە سەر هەست وبیرکردنەوەی مرۆڤ کەوای لێدەکەن هەست بەئارامی و ئاسودەی نەکات، تووشی دڵەڕاوکێ و شڵەژان ببێت.وەیاخودهەر ورووژێنەرێكی ناوەكی و دەرەكی یان ڕاستەقینە یاخود خەیاڵی بێت، ببێتە هۆی وەڵامدانەوەی ئامێری دەروونی مڕۆڤ، بۆ ئەوەی بتوانین لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانەی ڕوودەدەن خۆمان بگونجێنین، ئەوا دەبنە فشار بۆسەر دەروونی تاک.
لێرەوە دەبینین کە لەم کۆمەڵگەی ئێمەی تێدا دەژین جۆرەها فشار ڕووت لیێدەکەن وەک فشاری هەڵچونی دەرونی دڵەڕاوكێ، خەمۆكی، ترس وکێشەی خێزانی ململانێكان، جیابوونەوە، پەروەردەی منداڵ، تەنیایی، كاری زۆر،نەبونی کار،کەش وهەوا،جگەرە كێشان، كحول خواردنەوە، دەرمان خواردن بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر
کێشەی کەمی خزمەتگوزاری و نەدانی موچەو بوونی دەسەڵاتی حزب لەناودام ودەزگاکانداو دزی ونەوت تاڵان کردن و قاچاخچی یەتی و جیاوازی لەدابەش کردنی مووچەو جیاوازی چینایەتی لەپۆست ...هتد، ئەمانە هەمویان هۆکارن بۆ بەرزبونەوە وتێکچوونی حاڵەتی دەروونی تاکی کورد..
بەڵام دەسەڵاتداران توانیویانە لەم ڕێگەیەوە دەنگ و ڕەنگ و هەڵچون وفشاری ناڕازیەکان کپ بکاتەوە بەوەی کەسی ناڕازی بەخۆ خاڵیکردنەوە بەدەربڕینی ناڕەزایەتی یەکانی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.(فیسبووک..انستگرام.. توویتەر.یوتوب) هەرچیەکی بوێ ودەیەوێ دەینوسێت ودەری دەبڕێ بەمەش ئەوفشارە دەروونیەی لەسەریەتی نایهێڵێت و کەمی دەکاتەوە
کەئەمەش وادەکات کە ئەو شۆڕشە چاوەڕوانکراوەی کە ببێتە هۆی لەناوبردن و سەرلەنوێ بنیادنانەوەی دەسەڵاتێکی نوێ نەێتەدی. كەسۆسیال میدیا تاکە هۆکارە لەئێستادا کە دەسەڵاتداران بۆ کپ کردن وساردکردنەوەی فشاری دەروونی مرۆڤ بەکاری بهێنن ئامانجی خۆیانی بێ بپێکن
بۆیە دەبینین زۆر بەپەلەن بۆ وروژاندنی چەندین بابەت کەپەیوەندی ڕاستەوخۆی بەژیانی تاکەوە هەیە(دینی٫٫ کۆمەڵایەتی٫٫سیاسی٫٫ئابوری) کەتاکی کوردی پێوە پەیوەست کراوە وەکو نەبونی موچەو بوجەو سستی لایەنی سیاسی و نەبوونی دەسەڵاتێکی دادپەروەر وئابووریەکی بەهێز . ئەمانەی هەموولەبیری خەڵکی دەبنەوە لەڕێگەی سۆسیال میدیاوە
کەئەمەش بە پلان و بەرنامە دەبێت، ئەمەش بەدانانی چەندین ڕاوێژ کارلەبوارەکانی دەرونناسی و کۆمەڵناسی وئابووری و سیاسی کەتەنها ئامانجیان وروژاندنی کۆمەڵێک بابەت لەڕێگەی سۆسیال میدیاوە بۆئەوەی دەرکیان بەوە کردووە کە دەزانن چەندە سۆسیال میدیا کار دەکاتە سەر کەمکردنەوەی فشارودەرونی تاکی کورد لەبەرهۆکاری زۆربەکارهێنانی انترنت و تۆڕەکۆمەڵایەتی یەکانەوە. لێرەوە دەبینیین سحری سۆسیال میدیا لەمەوە دەردەکەوێ لەووڵاتانی دکتاتۆرو خەڵکە ژێردەستەکەی دەبێتە هۆکار بۆ گۆڕین حکومەت و بەرپابوونی شۆڕش دەستاودەستکردنی دەسەڵات،، بەڵام لێرە دەسەڵاتداران ئامانجی خۆیان پێ دەپێکن و چیان بوێت بەدەستی دەخەن وبۆ ماوەیەکی درێژ لەدەسەڵات دامێننەوە.ئەمەش سحری سۆسیال میدیا..
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق