ماکرۆن VS ئۆردوگان

ليست هناك تعليقات


د.شیروان نوری
-
لەتۆڕە کۆمەڵایتیەکان بەفەیسبوک‌و وێبسایتەکانەوە، لەگەڵ بەرنامەی کەناڵی تلفزیۆنی عەربیەکان.. وا دەردەکەوێت کە هیچکەم لە سەرکردە عەرەبەکانی ووڵاتانی عەرەبی‌و ووڵاتانی ئیسلامی بەتووندی سەرکۆنەی ووتارەکەی ئیمانۆیڵ ماکرۆنیان نەکردوە و نەهاتوونەتە وەڵام بەو شێوەیەی کە ئۆردوگان هاتۆتە دەنگ.. ئەوەی دەردەکەوێت ئۆردوگان بەسەدان هەزار لایک و کۆمێنت و ستایشی شەخسی بۆ هاتووە.. و لەزۆر کۆمێنتا وەک ڕزگارکەرێکی شوناسی اسلامی وەسفی دەکەن..

هەڵبەتە زۆر نۆرمالیشە گەر بڵێین بە ملیۆنەها موسڵمانیش هەن کە بێدەنگیان هەڵبژاردوە و بیرکردنەوەیان فراوانترە بەرامبەر ئەو رەخنانەی لە پێغەمبەر گیراوە.. لای ئەوان ڕەخنەکان یان وێنە کاریکاتیەریەکان لە پێگەی محمد کەم نابێتەوە.

بەڵام ئوردوگان خۆی باش ئەزانێت کە کوێی ئێشێت.. باش ئەزانێت کە لەهەموو لایەکەوە.. بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشەوە وەک هتلر سەیر دەکرێت، لەبەر ئەوە دەبێت هەڵوێستێک بنوێنێت بەرامبەر ماکرۆن و ڕازیکردنی دڵی موسڵمانە لاوازەکان (لاواز لە بیرکردنەوە) کە بەلانیکەم هەڵوێستەکەی پاراریڵ بێت لەگەڵ خەونی درووستبوونەوەی خەلافەتی ئیسلامی کە زۆر بە جدی کاری بۆ ئەکات و ٣\٤ ی بووجەی تورکیای بۆ تەرخان کردوە.

ڕاستە ڕەخنەگرتن لە پێغەمبەری ئیسلام لای زۆر موسڵمان.. جا چ بە نووسین بێت یان بە وێنەی کاریکاتێری.. ئازاری تایبەتی خۆی هەیە بەڵام ئایا ئەوە دەهێنێت کە سەری مرۆڤی لەسەر ببڕدرێت..؟ باشە بۆچی کریستیانەکانی هەموو جیهان سەغڵەت نابن کاتێک کە گالتە و سووکایەتی دەکرێت بەرامبەر بە پێغەمبەرەکەیان کە عیسای کوڕی مریەمە..؟

بە دەیان بەرنامەی تلفزیۆنی، بە دەیان فیلمی بەناوبانگ کە ئەکتەری بەناوبانگ و دەرهێنەری بەناوبانگ بەرهەمیان هێناوە و لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکراوە زۆر بە زەقی سووکایەتی زۆر قورسیان نواندوە بەرامبەر عیسا.. بە مێشکێکی فراوانەوە وەرگیراوە بەبێ ئەوەی کەس لە کەس دڵگرانبێت.. ئایا ئەم مێشک فراونیە لە چییەوە و لە کوێوە هاتووە؟ من پێموایە کریستیانیەکان پشتئەستوورن و دڵنیان لە پاکی پێغەمەرەکەیان و بێمنەتن.. جا هەرچیەکی پێدەڵێن یان بۆی درووستئەکەن با بیکەن . با موسڵمانیش بەهەمان شێواز بیربکاتەوە کە پێغەمبەری ئیسلام لە هەموو پێغەمبەرەکان پاکترە.. جا خەڵکی با هەر بۆخۆیان بڵێن.

من بەش بە حاڵی خۆم لە تەلەفزیۆنی بریتانیا دەیان بەرنامەی Graham Nortin و Chris Evans و Jonathan Rose م دیوە کە کۆمێنت وگاڵتەی نەشیاویان بەرامبەر عیسای کوڕی مریەم کردوە و بە سەدان خەڵکیش دانیشتوون لە ستۆدیۆکە و کەس لە کەسیش ناکەوێت بۆ ڕۆژی دوایش هیچ ڕۆژنامەیەک لەسەری هەڵنەداوەتێ.

بە دەیان فلیمم دیوە کە سووکایەتی بە عیسا دەکات وەک:

The last Temptation of the Christ 1988
The Passion of the Christ 2004
The Magdalene sisters 2002
Monty Python... 1981

لەم فلیمانەدا هەر یەکەو بە نەوعێک باس لە عیسا دەکەن... هەندێ لە فلیمەکان وای نیشاندەدەن کە بە هیچ جۆرێک کوڕی خوا نیە.. هەندێکیان باس لەوە دەکەن کە سحرباز بووە و بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی، خۆینیشانداوە وەک کوڕی خوا... گەورەترین ڕەخنەش ئەوەیە بۆنموونە لە فلیمی یەکەمدا کاتێک عیسا بۆ نانخواردن و حەوانەوە دەچێتە شوێنێک کە پڕە لە ئافرەتی لەشفرۆش .. عیساش بەو جوانی وقۆزێتیەوە.. ئافرەتە لەشفرۆشەکان بە دەوریا دێن و دەیانەوێت ئیغرای کەن بۆ کاری سێکسی بەبێ ئەوەی بزانن عیسا کێیە..! ئەویش زۆر خۆ ڕاگر دەبێت و هیچ ناکات.. فلیمەکە دەیەوێت دەریبخات کە عیسا یان زۆر پاک بووە.. یان هۆمۆسیکچواڵ بووە.. یان پیاو نەبووە و پێی نەکراوە.. بیرکردنەوەکە بەجێدێڵێت بۆ بینەر... ئەم فلیمە دەرهێنەری بەناوبانگ Martin Scorsese دەریکردوە و ئەکتەری بەناوبانگ Willian Dafoe دەوری عیسای بینیوە.
تەنها ڕەنگدانەوە بۆ ئەم فلیمە ئەوەبوو کە لە مەکتەبی پاپای ڤاتیکانەوە رەخنەیەکیان ئاراستەی دەرهێنەری فلیمەکە کرد و بە دوو دێڕ کۆتاییان پێهێنا. 

لێرەدا دەمەوێت سەرنجی گەنجی موسڵمانی کوردستان ڕاکێشم و پێیان ڕابگەیەنم کە بەلانیکەم لەم قۆناغەدا خۆڕاگربن و خۆیان نەگلێننە ناو ئەم هاوکێشەیەی کە ئۆردوگان درووستیکردوە کە دەیەوێت وەک پاڵەوانێکی ئیسلامی دەرکەوێت. با خۆڕاگربین و ناکەسبەچە نەبین بەرامبەر هەڵوێست و چاکەی فەرەنسا بۆ کورد و کوردستان و نەکەوینە داوی ئۆردوگانەوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif