ڕۆژنامەیەكی كەتەلۆنی نزیك لە یانەی بارسێلۆنا ئاشكرای كردوە كە گەڕانەوەی نێیمار جۆنیۆر بۆ بارسێلۆنا تا ئەوساتەش ڕێگای تێ دەچێت و یاریزانەكەش بۆ گەڕانەوە بێ ئومێد نەبووە.
ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردوەتەوە كە گرێبەستی نێمار لە هاوینی 2022 كۆتایی پێ دێت و یاریزانە بەڕازیلییەكەش تا ئیستا گرێبەستی خۆی تازە نەكردوەتەوە.ئەگەر ئەوەش بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا پاریس ناچار دەبێت یاریزانەكە بە بڕە پارەیەكی لە پێشووتر كەمتر بفرۆشێت، بەگوێرەی هەواڵەكە پاریس ڕازی دەبێت نێیمار بە 100 ملیۆن یۆرۆ ڕیزەكانی یانەكە بەجێبهێێت و بۆ بارسا بگەڕێتەوە، لەبەر ئەوەی مانەوەی نێیمار بێ تازەكرنەوەی گرێبەستەكەی واتای ئەوەیە لەكۆتاییدا بەخۆڕایی دەڕوات.
جێی ئاماژەیە، هەندێك لە پاڵێوراوانی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا بەلێنیان داوە كار لەسەر گەڕانەوەی نێیمار و تازەكرنەوەی گرێبەستی لیۆنێل مێسی بكەن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق